چاویارنیوز _ ڕۆدری یاریزانی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر سیتی و براوەی تۆپی ئاڵتونی 2024، ئێستا لە جاران زۆر نزیکترە لە ڕیال مەدرید.
لەسەر زاری ڕۆژنامەی مارکاوە، یاریزانە ئیسپانییەکە بە بێ تاقەتی چاوەڕێی لەبەرکردنی درێسی سپی یانەی ڕیال مەدرید دەکات و ڕۆیشتنی یەکلاکەرەوەی پیپ گواردیۆلا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا دەرگایەکی کردۆتەوە کە ساڵانێک بوو بەڕووی ڕیال مەدریددا داخرابوو.
ڕۆژنامەی مارکا لە مانشێتی سەرەکی خۆیدا جەختی لەوە کردەوە کە ڕۆدری تامەزرۆیە بۆ هاتنی بۆ بێرنابیۆ و ڕۆیشتنی گواردیۆلا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا مەرجەکانی ڕۆیشتنی لە یانەی مانچستەر سیتی گۆڕیوە. بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، یانەی ڕیال مەدرید ساڵانێکە سەرسامە بە شێوازی یاریکردن و سەرکردایەتی و زیرەکی تاکتیکی و توانای کۆنتڕۆڵکردنی ڕیتمی یارییەکەی ڕۆدری و ئێستا پێیوایە ئەگەر مەرجە گونجاوەکان جێبەجێ بکرێن ئەم گواستنەوەیە ڕەنگە جێبەجێ بکرێت.
لە ڕاپۆرتەکەی مارکادا هاتووە، خودی یاریزانەکەش ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا و یاری بۆ یانەی ڕیال مەدرید دەکات، هەرچەندە هەموو لایەنەکان دەزانن کە ئەم ئۆپەراسیۆنە ئاسان و هەرزان نابێت. ڕۆدریگۆ هێرناندێز تا ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی هەیە و یانە ئینگلیزییەکە بە یەکێک لە یاریزانە بێ بەدیلەکانی پێکهاتەکەی دایدەنێت.
ڕۆیشتنی گواردیۆلا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا خاڵی وەرچەرخانە لەم حاڵەتەدا. تا ئێستا پەیوەندی نزیک و متمانە بە یەکتری لە نێوان بەڕێوەبەرەکە و ڕۆدری یەکێک بوو لە پایە سەرەکییەکانی مانەوەی لە سیتی؛ بەڵام لەگەڵ ڕۆیشتنی گواردیۆلا ئەم پەیوەندییە سەرەکییە لەدەست دەچێت و یاریزانەکە زیاتر لە جاران بیر لە بژاردەی دیکە دەکاتەوە.
لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەرانی مانچستەر سیتی لە ڕوانگەی وەرزشی و ئابوورییەوە حەزیان لە لەدەستدانی ناوبراو نییە و ئەگەر بڕیار بێت دانوستانەکان ئەنجام بدرێت، ئەوا نرخی گواستنەوەکە لە ئاستی بەرزترین یاریزانانی ناوەڕاستی جیهاندا دەبێت.
No Comment! Be the first one.