چاویارنیوز _ ئیمیلیانۆ مارتینێز بەردەوام بوو لە ڕیکۆردە سەرسوڕهێنەرەکەی لە یاری کۆتاییدا بە سەرکەوتنی ئەستۆن ڤێلا لە ساڵی ٢٠٢٦ لە یۆرۆپالیگ، ئێستاش لە هەر ٧ یاری کۆتاییدا نازناوی بەدەستهێناوە.
ئیمیلیانۆ مارتینێز کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بووە بە یەکێک لە گۆڵپارێزە سەرکەوتوو و کاریگەرەکانی تۆپی پێی جیهان، جارێکی دیکە ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێگەی تیپەکەی بۆ سەرکەوتن بینیوە و ئێستا خاوەنی ڕیکۆردێکی بێهاوتایە لە ژیانی وەرزشیدا. لیستی سەرکەوتنەکانی ئیمیلیانۆ مارتینێز لە یاری کۆتاییدا:
جامی یەکێتی ئینگلتەرا ٢٠٢٠
کۆپا ئەمریکا ٢٠٢١
فاینالیزم ٢٠٢٢
مۆندیالی ٢٠٢٢
کۆپا ئەمریکا ٢٠٢٤
یۆرۆپا لیگ ٢٠٢٦
درەوشاوەیی مارتینێز لە پاڵەوانێتییە گەورەکاندا، بەتایبەتی لە یاری کۆتایی و لێدانی سزا، وایکردووە کە زۆر کەس بە باشترین گۆڵپاری نەوەی ئەم دواییەی تۆپی پێ بزانن. متمانەی بەرزی بەخۆ و توانای نائاسایی لە ساتەوەختە گرنگەکاندا لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانن کە وایکردووە یاریزانێکی یەکلاکەرەوە بێت.
هەروەها سەرکەوتنی ئەستۆن ڤێلا لە یۆرۆپا لیگدا زیاتر جێگەی ئیمیلیانۆ مارتینێزی لەنێو کەسایەتییە گەورەکانی تۆپی پێی ئەرجەنتین مسۆگەر کرد؛ ئێستا گۆڵپارێزەکە لە هەموو یارییەکی کۆتاییدا کە بەشداری کردووە جامەکەی بەرزکردۆتەوە، ئیمیلیانۆ مارتینێز لە یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگ بەرامبەر فرایبۆرگ پشکی 7.2ی بەدەستهێنا.
No Comment! Be the first one.