چاویار نیوز – بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی نەوت، بڕیارەكە فەرمانبەرانی هەمیشەیی، گرێبەست و تەنانەت ئەوانەش دەگرێتەوە كە بە شێوازی “كرێی رۆژانە” لە میلاكی وەزارەتەكەدا كار دەكەن.
بڕە پارەكەش وەك هاوكاری و “جەژنانە” لەلایەن وەزارەتەكەو دەستخۆشییە بۆ كارمەندانی كەرتی نەوت و پیرۆزبایییەكە بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە.
لە هەرێمى کوردستانیش فەرمانبەران نەک جەژنانە وەرناگرن، ماوەى 11 ساڵە کەمترین مووچەیان لە کاتى دیاریکراوى خۆیدا وەرگرتووە، ئەمە جگەلەوەى هەموو فەرمانبەرێک لەماوەى ئەو 11 ساڵەدا 18 مووچەى تەواوى پێنەدراوە و ٤٤ ى دیکەشى بە لێبڕینەوە پێدراوە.
No Comment! Be the first one.