چاویارنیوز ـ تەنها دوای هەفتەیەک لە دەست بەکار بوونی وەک وزیری گواستنەوەی عێراق، مستەفا سند لەڕێی دەستەی گواستنەوە و پەیوەندیەکانی عێراقەوە فەرمانیدا بە دەست بەسەر داگرتنی سەرجەم موڵک و داهاتی گوازراوەی کۆمپانیای کۆڕەک بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باج.
مستەفا سند پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا وتبووی “کۆڕەک لە سەرجەم عێراق کاردەکات بەڵام باج ناداتە عێراق و دەیداتە حکومەتی هەرێم و حکومەتی هەرێمیش باجەکەی لێوەرناگرن و لێخۆشبوونی بۆ دەرەکەن چونکە کۆمپانیاکە هی خۆیانە”.
No Comment! Be the first one.