چاویارنیوز ـــ باڵوێزی ئێران لە مەکسیک باسی لە هەلومەرجی نایەکسانی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران لە مۆندیال کرد.
تەنها دوو هەفتە ماوە بۆ دەستپێکردنی مۆندیال، بەڵام ئیدارەی ترەمپ بەردەوامە لە شکاندنی یاساکان و ئەبولفەزل پەسەندیدە، باڵیۆزی ئێران لە مەکسیک، بە ئاژانسی هەواڵی AP ڕاگەیاندووە: هێشتاکوو دۆخی پێدانی ڤیزە بۆ یاریزانەکانی ئێران نادیارە.
بەپێی یاسای فیفا دەبێت میوانداری مۆندیال ڤیزە بدات بەو تیپانەی بەشداری مۆندیال دەکەن لانیکەم مانگێک پێش دەستپێکردنی مۆندیال.
پێشتر سەرۆککۆماری مەکسیک هەواڵی یاساشکاندن و ڕێگری حکومەتی ئەمریکای لە پێدانی ڤیزا و میوانداری نەکردنی کاروانی هەڵبژاردەی ئێران بۆ کەمپی مەشقەکان پێش جامی جیهانی لە ویلایەتی ئەریزۆنا ڕاگەیاند، ئەمەش ئێرانی ناچار کرد شاری سنووری تیخوانا لە مەکسیک هەڵبژێرێت بۆ ئەنجامی مەشقەکانی.
ئێستا باڵیۆزی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت “ئێمە بە مەرجی یەکسان بەشداری مۆندیال ناکەین. چونکە بەهۆی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە ٢٨ی شوباتەوە دەستیپێکرد، نەمانتوانیوە وەک پێویست ڕاهێنان بە تیپەکەمان بکەین”.
پێشێلکردنی یاسا لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە لە پێنەدانی ڤیزە بە یاریزانانی ئێرانی بۆ مۆندیال وایکردووە زۆرێک لە میدیا بەناوبانگەکانی جیهان وەک ئەلجەزیرە و ئەتلەتیک و گۆڵ و تی ئاڕ تی، فیفا بە لایەنگری و دەستکاری سیاسی لە بەرژەوەندی ئەمریکا تۆمەتبار بکەن.
No Comment! Be the first one.