چاویارنیوز _ “لویس ئێنریکی” ئیسپانی توانی ژیانی ڕاهێنەرایەتی خۆی لە پاریس سانجێرمان بکاتە زنجیرەیەک لە شانازی مێژوویی. تا ئێستا 12 نازناوی بەناوبانگی لەگەڵ یانەکەدا بەدەستهێناوە، ئەم دەستکەوتەش پێگەی خۆی وەک یەکێک لە ڕاهێنەرە بەڕێزەکان لە مێژووی تۆپی پێی فەرەنسی و ئەوروپادا جێگیر کردووە.
شانازییەکانی ئێنریکی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بریتین لە سێ نازناوی خولی فەرەنسی، سێ نازناوی جامی سوپەری فەرەنسا، دوو نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا، دوو نازناوی جامی فەرەنسا، یەک نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا و یەک نازناوی جامی نێوان کیشوەری فیفا. ئەم لیستە دەریدەخات کە توانیویەتی تیپەکە بگەیەنێتە ئاستێک کە لە مێژووی یانەکەدا بێ وێنەیە لە ماوەی کورتی یاریکردنی لە پاریسدا.
گرنگی ئەم سەرکەوتنە بۆ پاریس زۆر زق و گرنگە. ئینریکی توانی خەونی لەمێژینەی پاریس سانجێرمان بەدیبهێنێت کە یەک لە دوای یەک بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگە، هەروەها بە بەڕێوەبردنی تاکتیکی و توانای دروستکردنی یەکگرتوویی تیپەکان، ئەستێرە گەورەکانی جیهانی خستۆتە پێکهاتەیەکی هاوسەنگ. ئەم دەستکەوتە جێگەی خۆی لە نێو ڕاهێنەرە ئەفسانەییەکانی تۆپی پێی جیهانیدا مسۆگەر کردووە و ناوی ئەوی شانبەشانی ڕاهێنەرە گەورەکان داناوە کە چەندین جار ئەوروپایان داگیرکردووە.
ئەم زنجیرە شانازییە بۆ تۆپی پێی فەڕەنسیش گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە پاریس سانجێرمان توانیویەتی ببێتە هێمای هێزی تۆپی پێی وڵاتەکە لەسەر ئاستی جیهانی لەژێر سەرکردایەتی “ئینریکی”دا.
No Comment! Be the first one.