چاویارنیوز _ ژیری دەستکرد بە تەکنەلۆجیای چینی ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت لە مۆندیالدا.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی مۆندیال، شارەزایان پاڵەوانێتییەکە بە بڕگەیەکی گرنگ ناودەبەن، ئەویش یەکەم جێبەجێکردنی جیهانی ژیری دەستکردە لە بەرزترین ئاستی تۆپی پێی پڕۆفشناڵدا. ئەم چالاکییە لەلایەن میدیاکانەوە بە یەکەمین جامی جیهانی AI ناوزەد کراوە.
لەسەر بنەمای ئەمەش تەکنەلۆژیای چینی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە باشترکردنی ناوبژیوانی و شیکاری یارییەکان و مامەڵە لەگەڵ هاندەراندا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد بە ئامانجی زیادکردنی وردی، بڕیارەکانی ناوبژیوانان و باشترکردنی کوالیتی شیکاری یارییەکان و بەرزکردنەوەی ئەزموونی هاندەران بەکاردەهێنرێت. شارەزایان پێیان وایە ئەم ڕووداوە دەتوانێت سەرەتای لاپەڕەیەکی نوێ بێت لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەک لە تۆپی پێی جیهانیدا.
لە کەرتی ناوبژیوانیدا سیستەمەکانی AI بە بەکارهێنانی چەندین کامێرا و تەکنەلۆژیای پرۆسێسی وێنە دەتوانن بە خێرایی و وردبینی زیاتر بارودۆخی ئۆفساید و فاوڵە گوماناویەکان و دیمەنە هەستیارەکانی یارییەکە بپشکنن. ئەم تەکنەلۆژیایانە نەک تەنها یارمەتی ناوبژیوانان دەدات، بەڵکو ئەو کاتەش کەم دەکاتەوە بۆ پێداچوونەوە بە وێنەکان کە پێویستە بۆ سیستەمی یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆ (VAR) تەرخان بکرێت.
لە لایەکی ترەوە هەوادارانیش سوود لەم تەکنەلۆژیایانە وەردەگرن. پێشکەشکردنی ئاماری ڕاستەوخۆ، شیکاری کاتی ڕاستەقینە، وەرگێڕانی ناوەڕۆک لە یەک کاتدا بۆ زمانە جیاوازەکان و دروستکردنی ڕاپۆرتی کەسی لەنێو ئەو خزمەتگوزارییانەیە کە بە یارمەتی AI پێشکەش بە ئارەزومەندانی تۆپی پێ دەکرێت.
چین لە ساڵانی ڕابردوودا وەبەرهێنانی بەرفراوانی لە بواری AI کردووە و بوونی بەهێزی ئەم تەکنەلۆژیایانە لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا ئاماژەیە بۆ زیادبوونی ڕۆڵی چین لە پەرەپێدانی ژێرخانی تەکنەلۆژی لە بۆنە گەورە نێودەوڵەتییەکاندا.
No Comment! Be the first one.