چاویارنیوز ـــ مۆناکۆ بە فەرمی ڕایگەیاند کە سێباستیان پۆکۆنیۆلی ڕاهێنەری بەلجیکی تەمەن ٣٨ ساڵ دوای تەنها هەشت مانگ کارکردن لە یانەکە دوورخرایەوە.
ئەو بڕیارە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی 2025-2026 و بەدەستهێنانی پلەی حەوتەمی خولی یەکی فەرەنسی، درا؛ پلەیەک کە وایکرد مۆناکۆ جێگەی خۆی لە یۆرۆپا لیگدا بەدەستبهێنێت، بەڵام نەیتوانی چاوەڕوانییەکان بۆ ئامادەبوون لە چامپیۆنزلیگ بەدیبهێنێت.
پۆکۆنیۆلی کە لە ئۆکتۆبەری 2025ـەوە جێگەی “ئادی هوتر”ی گرتەوە، لە 38 یاریدا پێشەنگی تیپەکەی گرتە دەست و ژمارەیەکی پێوانەیی بەجێهێشت کە 16 بردنەوە و 9 یەکسانبوون و 13 دۆڕانی لەگەڵدا بوو.
سەرەڕای ئەوەی کە بەردەوام بوو لە ئەنجامدانی 10 یاری نەدۆڕاو و هیواکانی بۆ بەدەستهێنانی پلەی چامپیۆنزلیگ زیندوو کردەوە، بەڵام دابەزینی ئەنجامەکانی لە هەفتەکانی کۆتایی وەرزدا وایکرد مۆناکۆ بۆ پلەی حەوتەم دابەزێت.
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەکە سوپاسی پۆکۆنیۆلی و ستافی ڕاهێنەرایەتی دەکات بۆ هەوڵەکانیان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. چەند میدیایەکی فەرەنسی و نێودەوڵەتی بڵاویانکردەوە کە مۆناکۆ لەگەڵ فیلیپ لوپیز بەرگریکاری پێشووی ئەتلەتیکۆ مەدرید و چێڵسی گەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پۆستی ڕاهێنەرایەتی وەربگرێت.
یاریزانە بەرازیلییە تەمەن 40 ساڵەکە، لەگەڵ یانەی فلۆمینێنس نازناوی جامی لیبرتادۆرێس و برازیلیراوی بەدەستهێناوە، ئەوا ئێستا بە گرێبەستێک تا ساڵی 2028 پەیوەندی بە یانە فەرەنسییەکە دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ناساندنی فیلیپ لوئیز بە فەرمی ڕابگەیەنرێت.
No Comment! Be the first one.