چاویارنیوز _ تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیاندنی فەرمی ڕۆشتنی ئیبراهیما کۆناتی لە لیڤەرپوول، هەواڵێک بڵاوبووەوە کە بەرگریکارە تەمەن ٢٧ ساڵەکەی فەرەنسی داهاتووی خۆی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید یەکلایی کردووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی بەپەلەی ئیل چیرینگویتۆ کە پێشتر مێژوویەکی هەبووە لە ئاشکراکردنی هەواڵی گرنگی گواستنەوەکانی ڕیال مەدرید، گواستنەوەکە کۆتایی پێهاتووە و “کۆناتی” لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە درێسی گالاکتیکۆس لەبەر دەکات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، فلۆرێنتینۆ پێرێز کە لە لێواری بردنەوەدایە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەکەیدا، بەشێوەیەکی شەخسی سەرپەرشتی دامەزراندنی ئەو بەرگریکارەی کردووە، کە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ کۆتایی هاتووە.
بەپێی سەرچاوەکانی دیکە، گرێبەستەکە لە کاتێکدا واژۆ دەکرێت کە کۆناتی ویستویەتی مووچەی هەفتانە زیاتر لە 150 هەزار پاوند لە لیڤەرپوول وەربگرێت، کە ئەمەش لەگەڵ داواکارییەکانی یانەکەدا نەبووە.
یانەی ڕیال مەدرید کە ڕووبەڕووی ڕۆشتنی نزیکەی دەیڤد ئالابا دەبێتەوە بۆ وەرزی داهاتوو، زۆر پێویستی بە بەرگریکارێکی بەئەزموونی ناوەڕاست بوو.
ناوبراو کە 183 یاری لەگەڵ لیڤەرپوول ئەنجامداوە و سێ نازناوی پرێمەرلیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا و جامی خولی ئینگلیزی بەدەستهێناوە و ڕێک ئەو سیفەتە جەستەیی و ئەزموونانەی هەیە کە خۆزێ مۆرینیۆ دەیەوێت لە هێڵی بەرگریدا هەبێتی.
هەروەها ئەم گواستنەوەیە بە تەواوی لەگەڵ سیاسەتی نوێی ڕیال مەدریددا دەگونجێت کە بریتییە لە گواستنەوەی یاریزانی ئازادی کوالیتی بەرز.
شایانی باسە کە کۆناتێ لە ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی بە پێکهاتەی فەرەنسییەوە دەکات. پێشتر لە هەڵبژاردەی فەرەنسا شانبەشانی کیلیان ئمباپێ و ئێدواردۆ کاماڤینگا و ئۆرێلیان چۆمان یاری کردووە و لەڕووی کولتوور و زمانەوە بە ئاسانی خۆی لەگەڵ کەشوهەوای ژووری جلگۆڕیندا دەگونجێنێت.
No Comment! Be the first one.