چاویارنیوز _ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەورەترین ئەستێرەی تۆپی پێی جیهان لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال گەیشتە ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026دا.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە پاڵنەرێکی بەرز و ئامادەکارییەکی تەواوەوە گەیشتووەتە کەمپی هەڵبژاردەی پورتوگال.
هێرشبەرە تەمەن 41 ساڵەکەی یانەی نەسری سعودییە کە تا ئێستا لە 5 جامی جیهانی جیاوازدا یاری کردووە، ئێستا لە لێواری شەشەم یاری خۆیدایە لەم پاڵەوانێتییە گەورەدا. زۆرێک لە شارەزایانی تۆپی پێ پێیان وایە بوونی ئەو لەم تەمەنەدا و هێشتا لە ئاستی سەرەوەی تۆپی پێدا ڕووداوێکی مێژوویی و زۆر دەگمەن و ناوازەیە. دوای بردنەوەی یۆرۆی 2016 و خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، ئێستا ڕۆناڵدۆ هەوڵی بەدیهێنانی خەونە گەورەکەی دەدات کە بردنەوەی جامی جیهانییە.
ئەگەر پورتوگال لەژێر سەرکردایەتی ڕۆناڵدۆدا بتوانێت پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت، ئەوا ئەم دەستکەوتە دەبێتە خاڵی وەرچەرخان نەک تەنها بۆ تۆپی پێی پورتوگال بەڵکوو بۆ مێژووی تۆپی پێی جیهانیش. هەروەها هەوادارانی سۆشیال میدیاش بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازییان لە چوونی ڕۆناڵدۆ بۆ ئەمەریکا کرد، زۆرێک بە هیوای ئەوەن شاهیدی ساتێکی مێژوویی بن.
ئەزمون و سەرکردایەتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەتوانێت ڕۆڵێکی بەرچاو لە پێکهاتەی پورتوگالدا بگێڕێت. بوونی ڕۆناڵدۆ شانبەشانی بەهرەمەندە لاوەکانی دیکە وەک ژائۆ نۆس، ڤیتینها، ژائۆ فیلیکس و ڕافایل لیاو، دەتوانێت پێکهاتەیەکی بەهێز و هاوسەنگ بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال دروست بکات.
No Comment! Be the first one.