چاویارنیوز ـــ بەگوێرەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی بازاڕی گواستنەوە، بێرناردۆ سیلڤا، یاریزانە پورتوگالییە تەمەن 31 ساڵەکە، کە وەک یاریزانێکی ئازاد مانچستەر سیتی بەجێهێشتووە، بڕیاریداوە هەڵبژاردنی، هەڵبژاردەی داهاتووی خۆی بۆ دوای مۆندیالی 2026 دوابخات.
سیلڤا کە پێشتر لەگەڵ بەرشەلۆنە ڕێککەوتنێکی شەخسیی کردبوو و تەنانەت هەواڵی واژۆکردنی گرێبەستێکی 2 ساڵە لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بڵاو کردەوە، ئەوا ئێستا پێی باشترە بۆ ئێستا بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی نەدات.
بەگوێرەی ڕۆمانۆ، سیلڤا کە لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال خۆی بۆ مۆندیال ئامادە دەکات، بەتەواوی سەرنجی لەسەر ئەم پاڵەوانێتییە بووە و نایەوێت بە قسە و باسەکانی گواستنەوەی یاریزانان سەرقاڵ بێت. بەڵام جێگای سەرنجە بزانین سیلڤا ڕێککەوتنێکی تەواو زارەکی لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیە و یانە کەتەلۆنییەکە بە تەواوی متمانەی بە داهاتووی هەیە.
لەبەرامبەردا ئینتەرمیلانیش بەهەمان شێوە ئارەزووی گواستنەوەی سیلڤا دەکات. بەڵام مەرجی سەرەکی سیلڤا بۆ هەر گواستنەوەیەک یاریکردنە لە چامپیۆنزلیگ کە هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئینتەرمیلان هەیانە.
بەپێی زانیارییەکان، سیلڤا و نوێنەرانی بەنیازن بڕیاری کۆتایی بدەن، دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا مۆندیال کۆتایی دێت و دەگەڕێتەوە ئەوروپا. یۆڤانتۆس بە شێوەیەکی کاریگەر لە ڕکابەرییەکان دوورکەوتەوە، دوای ئەوەی نەیتوانی سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت. هاندەرانی بەرشەلۆنە و ئینتەرمیلان دەبێت چاوەڕێی تەواوبوونی مۆندیال بکەن بۆ ئەوەی بزانن چی بەسەر ئەو ئەستێرە پورتوگالییەد دێت.
No Comment! Be the first one.