چاویارنیوز _ پارێزەری یۆرگن کلۆپ کاردانەوەی بەرامبەر ئەو دەنگۆیانەی ئەم دواییە سەبارەت بە داهاتووی ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە کلۆپ لە ئێستادا هیچ نیازێکی نییە بگەڕێتەوە بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی و بە تەواوی ڕازییە لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی لە یانەی ڕیدبول.
ئەم قسانە لە کاتێکدایە پێشتر ئێنریکی ڕیکێلمی ڕایگەیاندبوو کە کلۆپ بژاردەی سەرەکییە بۆ پرۆژەی داهاتووی یانەی ڕیال مەدرید و ئەگەر لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوت، ئەوا هەوڵی دامەزراندنی کلۆپ دەدات لە ڕێگەی ڕائول گۆنزالێزەوە. هەروەها ڕیکێلمی بەڵێنیدا سەردەمێکی نوێ لە ڕیال بە باشترین کەسەکان دەستپێبکات و بڕیارە یانەکە بکاتە تیپێکی براوە و ماندوو و نەدۆڕاو.
بەڵام پارێزەری یۆرگن کلۆپ هەموو قسە و باسەکانی سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ڕیکێلمی یان ئەگەری بوونی لە کورسی یەدەگی ڕیاڵ ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە هیچ پەیوەندی و دانوستان و ڕێککەوتنێک لە نێوان لایەنەکاندا نەبووە. سەرچاوە نزیکەکانی کلۆپ جەخت لەوە دەکەنەوە کە لە ئێستادا سەرنجی لەسەر پڕۆژەی بەڕێوەبردنەکەیە لە یانەی ڕیدبول و هیچ پلانێکی نییە بەم زووانە بچێتە ناو کەشوهەوای گرژیی ڕاهێنەرە گەورەکانی ئەوروپا.
بە وتەی پارێزەرەکەی، تاکە پڕۆژەیەک کە ڕەنگە لە داهاتوودا بیروڕای کلۆپ بگۆڕێت، ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەبێت.
No Comment! Be the first one.