چاویارنیوز _ ڕیزبەندی 48 تیپی بەشداری مۆندیالی 2026 لەلایەن گۆڤاری ئەتلەتیکەوە بڵاوکرایەوە، کە تێدا ئیسپانیا وەک پاڵێوراوی سەرەکی بۆ پاڵەوانێتییەکە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. هەروەها فەرەنسا و ئەرجەنتین لە پلەی دووەم و سێیەمدان و بەڕازیلیش پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە.
لەم لیستەدا، ئینگلتەراش وەک پێنجەم بەهێزترین هەڵبژاردەی مۆندیال ناسێنراوە، هەروەها ئەڵمانیا، هۆڵەندا، پورتوگال و کۆڵۆمبیاش لەنێو 10 هەڵبژاردەی سەرەکیدان. کرواتیا لە پلەی دەیەمدایە و ئۆرۆگوای و مەغریب وەک دوو نوێنەری سەرکەوتووی ساڵانی ڕابردوو لە پلەی یازدەهەم و دوانزەهەمدان.
ئەمریکا یەکێکە لەو سێ وڵاتەی کە میوانداری مۆندیالی 2026 دەکات و لە پلەی 22 دایە و ژاپۆن و تورکیاش لە ڕیزبەندی 23 و 24 دان. هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالی 2026دا، 31هەمین هەڵبژاردەی بەهێزە و لە پێش سوید، پەنەما، سکۆتلەندا، سعودیە و تونسەوەیە.
لە کۆتایی ڕیزبەندییەکەدا عێراق لە پلەی 47 دایە و هایتی لە کۆتا ڕیزبەندی ئەو 48 هەڵبژاردەیەی کە بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن. هەروەها ئەفریقای باشوور، قەتەر، کۆماری چیک و نیوزلەندا لە نیوەی دووەمی ڕیزبەندییەکەدا لە ڕیزی یانەکانی دیکەدان.
لیستەکە بە پشتبەستن بە بارودۆخی ئێستای تیپەکان و کوالیتی یاریزانەکان و ئەنجامەکانی ئەم دواییە و بەختی سەرکەوتن لە جامی جیهانی 2026، هەروەها وێنەیەکی سەرەتایی لە بەهێزی تیپەکانی بەشداربوو لە گەورەترین قۆناغی مێژووی پێشبڕکێکەدا دەخاتە ڕوو.
لە ئێستادا ئیسپانیا، فەرەنسا و ئەرجەنتین بە جددیترین پاڵێوراو دادەنرێن بۆ بردنەوەی نازناوەکە، هاوکات هەڵبژاردەکانی دیکە وەک پورتوگال، هۆڵەندا، ئینگلتەرا و بەرازیلیش بەختی گەیشتن بە قۆناغی کۆتاییان زۆرە.
No Comment! Be the first one.