چاویارنیوز _ ئمباپێ دەڵێت حەز دەکات لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا ڕووبەڕووی هاوڕێی پێشووی و بێگومان ڕۆناڵدۆش ببێتەوە.
کیلیان ئمباپێ کە خۆی ئامادە دەکات بۆ بەشداریکردن لە سێیەمین مۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسادا، بە میدیای فەرەنسی «Sorare»، سەبارەت بە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2022ی قەتەر کە بە لێدانی سزا دۆڕان دوای ئەوەی لە شەڕێکی 120 خولەکدا بەرامبەر ئەرجەنتین بە ئەنجامی 3-3 یەکسانبوون و نەیانتوانی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنن، ڕاگەیاندووە: “هەرگیز جارێکی دیکە سەیری فیلمی کۆتایی جامی جیهانی 2022م نەکرد، ئەو یارییە بە لێدانی سزا کۆتایی هات، وێرانکەرترین شتە، کە دەتوانرێت بوونی هەبێت، چ بۆ هاندەرێک و چ بۆ یاریزانێک ئەو یارییەمان دۆڕاند و ئێستا دەبێت بچینە پێشەوە.
کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە بەراوردکردنی هەردوو سوپەرستارەکەی تۆپی پێی جیهان، لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و کامەیانی وەک یاریزانێکی تۆپی پێ، پێ باشترە، وتی: ئەمە شتێکە کە تەنها کەسێک کە یاری تۆپی پێی نەکردبێت دەیڵێت (بەراوردکردنی مێسی و ڕۆناڵدۆ)، ئەوە شتێک نییە کە کەسێک بیڵێت کە بە شێوازی ڕاستەقینە لەنێو تۆپی پێدا بووبێت، ئەگەر پێم بڵێیت ڕۆناڵدۆ هیچ بەهرەیەکی نییە یان مێسی هەوڵی نەداوە، ئەوا وەک ئەوە وایە کە تۆ هەرگیز پەتی پێڵاوەکانت نەبەستووەتەوە. تێناگەم چۆن هەموو ڕۆژێک پێڵاوەکانت بۆ مەشقکردن دەبەستیت و هێشتا بەم شێوەیە بیردەکەیتەوە. لە ناخی دڵەوە ئەمە ئەڵێم.
کاتێ لە ئەستێره فەڕەنسییەکەی ڕیال مەدرید، که لەگەڵ فەڕەنسادا نازناوی مۆندیالی 2018ی بردەوه ، پرسیار کرا “پێت باشه له مۆندیالی 2026دا بەڕامبەڕ کام یاریزان یاری بکەت؟ وتی، خەون بە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و نەیمارەوە دەبینم، چونکە ئەمە دوا مۆندیالیان دەبێت.
فەرەنسا لە بیست و سێیەمین خولی مۆندیالدا لە کۆمەڵەی “یەکەم”دایە و لەگەڵ سەنیگال و عێراق و نەرویج ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و لە ٢٦ی جۆزەردان لە یەکەم یاریدا ڕووبەڕووی سەنیگال دەبێتەوە.
No Comment! Be the first one.