چاویارنیوز _ دوسییەی یارییەکانی نیوزلەندا پێش مۆندیالی 2026 بە دۆڕان بەرامبەر ئینگلتەرا داخران.
هەڵبژاردەی نیوزلەندا شەوی ڕابردوو دوایین یاری خۆی پێش یارییەکەی بەرامبەر ئێران ئەنجامدا و بە ئەنجامی 1_0 بە ئینگلتەرای دۆڕا. دوای یارییەکە، ڕاهێنەری نیوزلەندا باسی لە پرسگەلێکی جۆراوجۆر کرد: لە مەرجەکانی کۆمەڵەی Gی مۆندیالەوە تا یارییەکەیان بەرامبەر ئێران. هەروەها بە تیپەکانی کۆمەڵەکەی ڕاگەیاندووە کە نیوزلەندا لە مۆندیالدا بە هیچ شێوەیەک ڕکابەرێکی لاواز نابێت.
“دارێن بیزلی” ڕاهێنەری یانەی نیوزلەندا سەبارەت بە تیپەکانی کۆمەڵەی G ی مۆندیال وتی: هەر سێ ڕکابەرەکەمان لەم کۆمەڵەیەدا تیپگەلێکی بەهێزن و کوالیتی بەرزیان هەیە، هەر سێ تیپەکە یاریزانی بەناوبانگیان هەیە و بێگومان شێوازی یاریکردنی تایبەت بە خۆیان هەیە.
شایانی ئاماژەیە کە نیوزلەندا یەکەم ڕکابەری هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێرانە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالدا.
بیزلی سەبارەت به یاری لەگەڵ ئێراندا وتی: ئێران یەکێکه له تیپه پێشەنگەکانی ئاسیا و به شایستەییەوه سەرکەوت بۆ مۆندیال و یاریزانی کوالێتی بەرزی هەیە و زۆر هەماهەنگن، گومانی تێدا نییه که یاری بەرامبەر ئێران یەکێک له قورسترین یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان بۆ ئێمه، ئامانجی ئێمه ئەوەیه که به ئەنجامێکی باش مۆندیال دەستپێبکەین.
ناوبراو سەبارەت بە هەڵبژاردەی ئێران بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: ئێمە هەڵبژاردەی ئێران بە باشی دەناسین، ئێمە زۆرێک لە یارییەکانی ئێرانمان شی کردۆتەوە و تێگەیشتنێکی باشمان لە یاریزانەکانیان بەدەستهێناوە، ئێران خاوەنی کەلتووری باڵای تۆپی پێیەو لە یاریگادا یەکگرتوویی باشی هەیە، زۆرێک لە یاریزانە ئێرانییەکان ساڵانێکی زۆرە پێکەوە یارییان کردووە و ئەزموونی نێودەوڵەتی زۆر باشیان هەیە.
ناوبرا هۆشداریدا بە ڕکابەرەکانی کە نیوزلەندا بە کەم نەزانن و زیادی کرد: ڕەنگە هەندێک لە تیپەکان یاری بەرامبەر نیوزلەندا بە دەرفەتێکی باش بزانن بۆ تۆمارکردنی خاڵ، بەڵام من هەموو ڕکابەرەکان ئاگادار دەکەمەوە کە ئەگەر نیوزلەندا بە کەم سەیر بکەن، ئەوا دەتوانن تووشی سوپرایزێکی گەورە بن.
بیزلی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمە بۆ ئێستا سەرنجمان لەسەر لایەنە تەکنیکییەکانە، چاومان لە یاریزانان و ستافی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئێران و هەروەها خاڵە بەهێز و لاوازەکانیان کردووە، بەڵام هێشتا سەرنجمان لەسەر کەشوهەوای سۆزداری و دەروونی ئەم یارییە و ئامادەبوونی زۆری بینەری ئێرانی نەبووە.
No Comment! Be the first one.