چاویارنیوز _هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی بالەی ئافرەتانی ئێران بەرامبەر بە کازاخستان تووشی شکست بوو.
جامی بالەی ئافرەتانی ئاسیا ڕۆژی شەممە 6ی حوزەیران لە شاری “کاندۆن”ی فلیپین دەستی پێکرد. ئەمڕۆ دووشەممە 8ی حوزەیران، تیمی نیشتمانیی بالەی ژنانی ئێران کاتژمێر 7:30ی بەرەبەیانی ڕووبەڕووی کازاخستان بووەوە و بە ئەنجامی 3-1تووشی شکست بوو، بەجۆرێک کە کازاخستان بە سێ سەرکەوتن و 9 خاڵ بوونە پێشەنگی کۆمەڵەی دووهەمی پاڵەوانێتییەکە.
قوتابییەکانی “لی دۆ هی” لە کۆمەڵەی یەکەمی ئەم یارییەدا ئاستێکی زۆر باشیان لەسەر یاریگا هەبوو و بەدەسەڵات بوون و بە ئەنجامی 25-13 لە بەرامبەرە بەهێزەکەیان بردەوە، بەڵام لە کۆمەڵەی دووەمدا کازاخییەکان لە سەرەتاوە سەروەری خۆیان لەسەر یاریگا نیشان دا، لە کۆتاییشدا ئەم کۆمەڵەیە بە ئەنجامی 25-20 لە بەرژەوەندی کازاخستان کۆتایی هات.
لە سەرەتای کۆمەڵەی سێیەمیشدا هەڵبژاردەی کازاخستان پێنج خاڵی لەسەریەک تۆمارکرد و تا کۆتایی کۆمەڵەکە ڕەوتی باشی خۆی پاراست و بە ئەنجامی 25-14 سەرکەوتنی بەدەستهێنا. ئەنجامی کۆمەڵەی چوارەمی یارییەکە بە ئەنجامی 25-19 لە بەرژەوەندی کازاخستان بوو، بە کۆی گشتی یارییەکەیان بە ئەنجامی 3-1 بردەوە و سێ پشکی پێشبڕکێیەکەیان بەدەستهێنا.
No Comment! Be the first one.