چاویارنیوز _ سەرتیپ جەوهەر رۆژنامەنووس لە وتارێکدا دەنووسێت: دۆخی هەرێم پێدەنێتە قۆناغێكی سەختتر. سەرباری ئەوەی هیوایەك هەبوو لایەنیكەم پارتی و یەكێتیی كۆببنەوە، بەڵام دوو رۆژە ئەو تروسكاییەش نەماوە. یەكێتیی سەقفی داواكارییەكانی بەرزتركردۆتەوەو داوای دابەشكردنی پۆستەكان نیوە بەنیوە (پەنجا بە پەنجا) دەكات بەپۆستە باڵاكانیشەوە، پارتیش ئامادەنییە گفتوگۆ بكات. بەمزوانە ئەگەری كۆبونەوە نییەو دوو رۆژە شەڕی میدیایی دەستیپێكردووە.
باس لەوە دەکات، بەپێی پێشبینی ئەگەر تا دوو مانگی دیكە پارتی و یەكێتیی نەتوانن كۆببنەوەو رێكنەكەون لەسەر كابینەی نوێ، دۆخێكی نەخوازراو روو لەهەرێم دەكات و هەموو ئەگەرەكانیش كراوەیە، جارێ دیار نییە چی دەبێت.
لەلایەكی دیكە، لەبەغدا خواستێك هەیە هێزی پێشمەرگەو دەروازە سنورییەكان و نەوتی هەرێم لەچوارچێوە بدرێت.
راشیگەیاندووە، سەبارەت بەهێزی پێشمەرگە كە تائێستا یەكگرتوو نییە، پلانێك لەبەغداوە هەیە ببەسترێتەوە بەوەزارەتی بەرگری عیراق. لەوبارەیەوە لەهەرێمەوە پەیوەندی بەهاوپەیمانان و ئەمریكاوە كراوە بۆ رێگریكردن لەو پلانە، بەڵام وڵامێكی ناڕۆشنیان دراوەتەوە، ئەمەش مەترسیەكەی زیاتر كردووە.
No Comment! Be the first one.