چاویارنیوز _ دواجار روونبووەوە کە پێشمەرگەکەی پارتی کە ناوی (ئاسۆ مەجید) بوو و لەلایەن پارتییەوە کوژرا، لەسەر کۆمێنتێک بووە.
کۆمێنتەکە بۆ سەرۆکی حکومەت بووە لە رۆژی شەهیدانی 1ی شوبات، تێیدا حاجی ئاسۆ دەڵێت: بەداخەوە ئێمەی پارتی هەتاکو ئەکوژرێین حزبەکەمان قەدرمان نازانێ، ئێمە ئەمرین و برا گەورەش لەناو ژنان یادمان ئەکاتەوە.
ناوبراو 32 ساڵ پێشمەرگەی پارتی بوو، نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر لە سلێمانییەوە دەچێتە هەولێر بۆ مامەڵەیەک، بەڵام لە دێگەڵە دەستگیردەکرێت، دوای تێپەڕینی 64 رۆژیش، تەرمـ.ـەکەی رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە ..
بەپێی زانیارییەکان هۆکاری دەستگیرکردن و کوشتنی پێشمەرگەکەی پارتی کۆمێنتێک بووە کە لە یادی شەهیدی حزبەکەیدا نووسیویەتی
No Comment! Be the first one.