چاویارنیوز – عومەر گوڵپی بۆ دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاند: لە مانگی نۆی ساڵی پارەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە پاساوی پێداویستی ناوخۆ لە بەنزین و نەوت و گاز، هەموو ڕۆژێک (٥٠ هەزار) بەرمیل نەوت لە بەغدا وەردەگرنەوە، بفەرموون بە ئەرکی خۆتان هەستن و لێکۆڵینەوە بکەن لە وەرگرتنی ئەو (٥٠ هەزار) بەرمیل نەوتە ڕۆژانەییەو بزانن:
١- ئەم نەوتە لە چ پاڵاوگەیەک دەپاڵێورێت و بەرمیلێک بە چەند ئەژمار کراوە؟
٢-بۆچی بەنزین و نەوت و گاز بە نرخی حکومی نادرێتە هاووڵاتیان؟ سەرەڕای وەرگرتنەوەی هەموو رۆژێک ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت کەچی خەڵک ناچارە بەنزین بە بازرگانی بکڕێت و هەموو ڕۆژێکیش نرخی بەنزین لەسەر هاووڵاتیان و شۆفێران گران دەکرێت؟
٣- پارەی فرۆشتنەوەی ئەم بەرهەمانە چی لێدێت؟ بۆچی خەرجی و داهاتی ئەم نەوتە و بەرهەمەکانی بەپێی یاسا لە ژێر دەسەڵات و کۆنترۆڵی وەزارەتی داراییدا نییە؟
No Comment! Be the first one.