چاویارنیوز _ هاتوچۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە هۆڵی تاقیکردنەوەی تیۆری (نضری) لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین، دیمەنێکی سەرنجڕاکێش و پڕ لە وزەی ئەرێنیمان بینی.
هاووڵاتییەکی تەمەن 70 ساڵە سەرەڕای سپیبوونی قژی، بە هیمەتێکی بەرز و پڕ لە ئومێدەوە دانیشتبوو بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری.
ئەم دیمەنە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی هەبوو و وەک پەیامێکی بەهێز سەیر دەکرێت کە فێربوون و هەوڵدان هیچ سنوورێکی تەمەنی نییە و مرۆڤ دەبێت هەمیشە بەدوای ئامانجەکانیدا بڕوات.
پیاوێکی 70ساڵ هەمووان شۆک دەکات
لە هەوڵێکی دەگمەن و سەیردا، لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین پیاوێکی بەتەمەن هەوڵی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەدات
No Comment! Be the first one.