چاویارنیوز _ کۆمپانیایەکی فەرەنسی کە لە بواری داتا و ژیری دەستکرددا چالاکە بە ناوی “ئەڤیزیا” نوێترین پێشبینی خۆی لەبارەی بەختی بەشداریکردنی تیپەکانی مۆندیالی 2026 بڵاوکردەوە.
بە پشتبەستن بە مۆدێلی شیکاری کۆمپانیاکە، فەرەنسا و ئەرجەنتین لە پلەی یەکەم و هاوبەشدان و ئەگەری 21%یان هەیە لە بردنەوەی مۆندیالی ئەوساڵدا.
شرۆڤەکارانی ئەڤیزیا پێیان وایە فەرەنسا بە پشتبەستن بە هێڵی هێرشبەری ئاگرین کە پێکهاتووە لە ئمباپێ و دێمبلی و ئولیس لەگەڵ بەرگرییەکی تۆکمە و توانای جەستەیی بەرز، یەکێکە لە بژاردە جدییەکان بۆ بردنەوەی نازناوەکە. لە لایەکی دیکەوە ئەرجەنتین بە سەقامگیرییەکی سەرسوڕهێنەری تیپ و بەرگرییەکی یەکگرتوو و داهێنان لە هێڵی ناوەڕاست و گۆڵپارێزی لە ئاستی یەکەمدا، بەختی یەکسانی هەیە بۆ دووبارەکردنەوەی پاڵەوانێتی ساڵەکانی 2022.
ئیسپانیا لە پلەی سێیەمدایە و بەختی 20%ی هەیە و بە کردەوە دوور نییە لە دوو هەڵبژاردەی سەرەکی. هەروەها بەرازیل و پورتوگال بە ڕکابەرێکی زۆر مەترسیدار دادەنرێن و هەریەکەیان تا 19% بەختی بردنەوەیان هەیە. بەڕازیل لە سەردەمی کارلۆ ئەنچیلۆتی هاوسەنگی و یەکگرتوویی دۆزیوەتەوە، لە بەرامبەردا پورتوگال بە توانای جەستەیی و متمانە بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، خاڵەکانی بەدەست دەهێنێت. لە کۆتاییدا ئینگلتەرا دوا تیپە لە کۆمەڵەی پاڵێوراوان کە بەختی 12%ی هەیە؛ هەرچەندە خاوەن هێڵی هێرشێکی زۆر باشن، بەڵام ماندوێتی ئەستێرەکانی، بەختیانی دابەزاندوو.
بە گوتەی ئەڤیزیا کە لەگەڵ زیاتر لە 300 ڕاوێژکاری شارەزادا کاردەکات، پاڵەوانێتییەکەی داهاتوو بە شێوازێکی لەڕادەبەدەر پێشبینینەکراو دەبێت و جیاوازی تەنها دوو لەسەدا لەنێوان پێنج تیپی سەرەکیدا بەڵێنی شەڕێکی هەناسەبڕ دەدات. تا مانگێکی دیکە وڵامی کۆتایی دیاری دەکرێت.
No Comment! Be the first one.