چاویارنیوز _ لە سەروبەندی دەستپێکردنی مۆندیالی 2026دا، هەڵبژاردەی هایتی ڕووبەڕووی ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو بووەوە.
تەنها چەند ڕۆژێک بەر لە یەکەم یاری تیپەکە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا، بەکارهێنانی درێسی فەرمی هایتی قەدەغە کرا، ئەمەش فیدراسیۆنی وڵاتەکەی ناچار کرد دیزاینی درێسەکانی بگۆڕێت. هایتی کە دوای زیاتر لە نیو سەدە سەرکەوت بۆ مۆندیال، بڕیارە لە یەکەم یاریدا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ڕووبەڕووی سکۆتلەندا ببێتەوە. بەڵام وردەکارییەکانی دەوری درێسی تیپەکە سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. کۆمپانیای “سایتا” کە بەرهەمهێنەری درێسی هەڵبژاردەی هایتییە، لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردووەتەوە، پاش داواکاری فیفا ناچاربوون گۆڕانکاری لە دیزاینی درێسەکاندا بکەن. کۆمپانیاکە جەختی لەوە کردەوە کە لە درێژایی پرۆسەی دیزاینەکەدا هەماهەنگی تەواو لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی هایتی لە ئارادا بووە، تەنانەت پرۆسەی ڕەزامەندی فەرمی فیفاشی لەسەر بووە و تەنانەت گۆڕانکارییە داواکراوەکانیشی ئەنجام داوە.
لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە؛
ئێمە ئامانجمان هەر لەسەرەتاوە دیزاینکردنی کراسێک بوو کە هێمای شانازی و خۆڕاگری و ڕۆحی گەلی هایتی بێت، دیزاینی کۆتاییش ڕێزلێنان بوو بۆ ئەو ژن و پیاوانەی کە ڕۆژانە کار بۆ داهاتووی وڵاتەکەیان دەکەن و هەرگیز بە مەبەستی ناردنی پەیامی سیاسی دیزاین نەکراوە.
No Comment! Be the first one.