چاویارنیوز – وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: وردبینی لە لیستی موچەدا دەکەین و هیچ جیاوازییەک لە ژمارەکاندا ناهێڵین.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند: کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسی میلاکات و بەرپرسی لیستی مووچە دەکرێت، ئامانجی ئەم کۆبوونەوەیە وردبینیکردن و هاوتاکردنی داتاکانی میلاکاتە لەگەڵ لیستی مووچەدا، بۆ ئەوەی هیچ جیاوازییەک لە ژمارەکاندا نەمێنێت
لەمەبەدوا، داتای هەر فەرمانگەیەک لە نێوان میلاکات و لیستی مووچەکەیدا جیاوازی هەبێت، پێویستە بە نووسراوی فەرمی ڕوونکردنەوەی لەبارەوە بدات، بە پێچەوانەوە بە هیچ شێوەیەک لیستەکە وەرناگیرێت و دەگەڕێنرێتەوە.
وردبینی لە لیستی موچەدا دەکرێت و هیچ جیاوازییەک لە ژمارەکاندا ناهێڵدرێت
لەمەبەدوا، داتای هەر فەرمانگەیەک لە نێوان میلاکات و لیستی مووچەکەیدا جیاوازی هەبێت، پێویستە بە نووسراوی فەرمی ڕوونکردنەوەی لەبارەوە بدات، بە پێچەوانەوە بە هیچ شێوەیەک لیستەکە وەرناگیرێت و دەگەڕێنرێتەوە.
No Comment! Be the first one.