چاویارنیوز – لە دوای کەیسەکەی مەنسور بارزانی و دەستبەسەردا گرتنی موڵکەکەی لە لایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە ئێستا سەرەی مەسرور بارزانی هاتووە و تاوانەکانی دانە بەدانە ئاشكرا دەبێت و بەم نزیکانە ناو براویش دەدرێتە دادگا.
بە پێی راپۆرتی دادی ئەمریکا واشنتن لەسەر کڕینی ئامێرێکی مەترسیدار مەسرور بارزانی و برایەکی دەداتە دادگا چونکە بەڵێندەرێکی ئەمریکی لە بواری تەکنەلۆجیای سیخوڕی و چاودێری
سکاڵایەکی یاسایی گەورەی لە دادگایەکی نیویۆرک دژی مەسرور بارزانی، وەیسی بارزانی و چەند کەس و کۆمپانیایەکی تر تۆمار کردووە هاوکات بەڵێندەرەکە داوای قەرەبووی سەدان ملیۆن دۆلار دەکات.
وردە کاری بابەتەکە بەم جۆرەیە: بەڵێندەرێک بە ناوی “بن جەمیل” کە خاوەنی کۆمپانیاکی تەکنەلۆجیایە لە ئەمریکا سکاڵاکەی دژی مەسرور بارزانی،وەیسی بارزانی،چەند بەرپرسێکی تر و چەند کۆمپانیا و پارێزەرێکی ئەمریکی تۆمار کردووە بەهۆی ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣، کۆمپانیاکەی”بن جەمیل” ڕێک کەوتنێکی کردووە بۆ فرۆشتنی سیستەمێکی پێشکەوتووی سیخوڕی و چاودێری بە حکومەتی هەرێمی کوردستان،بەڵام دواتر ڕێک کەوتنەکە تێکچووە و کێشەی تێکەوتووە.
بە پێی زانیارییەکان سیستەمە سیخوڕییەکە زۆر پێشکەوتووە و ترسناکە بە شێوەیەک کە تەنها لە ڕێی پەیوەندییەکی وەڵام نەدراوەی تەلەفۆنێکەوە دەچێتە نێو مۆبایلی کەسەکە و سەرجەم شتەکانی ناوی کۆنترۆڵ دەکات.
No Comment! Be the first one.