چاویارنیوز _ رێبوار کەریم وەلی نووسەر و رۆژنامەنووس دەڵێت: دیمەنی یەکەمی گەوجاندنی خەڵک لە مەراسیمی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە: جێگری نەجات عەلی ساڵح (پارتی و فەرماندەی دەڤەری یەک)، تەوقە لەگەڵ قوباد تاڵەبانی و وەزیری پێشمەرگەدا ناکات! کەچی عومەر ساڵح حەسەن (یەکێتی و فەرماندەی دەڤەری دوو) باوەش بە قوباد تاڵەبانیدا دەکات!
راشیگەیاندووە، لە یەکەی حەفتا و هەشتاوە کردوویانە بە دەڤەری یەک(پارتی) دەڤەری دوو(یەکێتی) ها حەسەن کەچەڵ ها کەچەڵ حەسەن.
لەو بەینەدا، هێشتا هێزەکانی یەکەی 90(قەرارگای گوڵەخانە) چارەنووسیان دیار نییە!
ئای لەو یەکگرتنەوەیەی پێشمەرگە
نووسەرێکی کورد باس لەوە دەکات، ئەم یەکگرتنەوەیەی هێزەکانی پێشمەرگە گوماناوییە.
No Comment! Be the first one.