چاویارنیوز _ لە یەکێک لە گرنگترین گواستنەوەکانی هاوینەی تۆپی پێی ئەمریکادا، ئینتەر میامی گەیشتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ کاسیمیرۆ، یاریزانی هێڵی بەرگری بەڕازیلی تەمەن ٣٤ ساڵ.
ئەو یاریزانە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد کۆتایی هاتووە، وەک یاریزانێکی ئازاد پەیوەندی بە میامییەوە دەکات.
سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان وەک ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی بازاڕی گواستنەوەکان “فابریزیۆ ڕۆمانۆ” پشتڕاستیان کردووەتەوە کە دانوستانەکان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی. ڕێککەوتنێکی زارەکی لەسەر گرێبەستێکی سێ ساڵە کراوە (تا مانگی کانوونی دووەمی 2028 لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی)، کاسیمیرۆش هاوتیپ بوون لەگەل مێسی بە کاری لە پێشینەی خۆی دادەنێت.
کاسیمیرۆ دوای چوار وەرز لە ئۆڵدترافۆرد (زیاتر لە 140 یاری و 21 گۆڵ)، بڕیاری ڕۆیشتنی دا. ناوبراو یەکێک لە باشترین ئاستەکانی لە وەرزی ڕابردوودا تۆمارکرد. 9 گۆڵی تۆمارکرد و لە زۆرێک لە یارییەکاندا کەسایەتییەکی سەرەکی بوو، یونایتد لەگەڵ ئەودا زۆر باشتر دەرکەوت.
ئامادەنەبوونی بوسکێتس بەهۆی پێکانەوە لە وەرزی ڕابردوودا بۆشایی گەورەی لە ڕۆڵی بەرگری هێڵی ناوەڕاستدا بەجێهێشتووە کە دی پاوڵی ناچارکردووە پاشەکشە بکات. کاسیمیرۆ بە توانای بەرزی تاکتیکی و ئەزموونی بەهێزی سەرکردایەتی، ڕێک ئەوەیە کە ئینتەر میامی پێویستی پێیەتی.
شایانی ئاماژەیە کە ئۆفەری سعودیە و تەنانەت هەندێک یانە ئەوروپیەکانیش بۆ ئەو یاریازانە هاتبوو، بەڵام ئەو یاریکردنی شانبەشانی مێسی و ژیانی بێدەنگی لە میامیدا پێ باشتر بوو.
No Comment! Be the first one.