چاویارنیوز _ پۆچێتینۆ پێی وایە هاندەرانی ئەمریکی بەهەمان شێوەی هاندەرانی ئەرجەنتین سۆز و هەستیان بۆ تۆپی پێ هەیە.
هەڵبژاردەی ئەمریکا سەرکەفتینی خۆی بۆ قۆناغی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 مسۆگەر کرد. یەکێک لە میواندارەکانی ئەم پاڵەوانێتییە جارێکی دیکە ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئوسترالیای بردەوە.
پۆچیتینۆ دوای سەرکەوتنە بەنرخەکەی تیپەکەی بەسەر ئوسترالیا بەشداری کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی کرد و وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
ناوبراو وتی: ئێمە بەتەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەمان لە دەستدا بوو، کاتێک لە مانگی ئەیلولدا ڕاهێنەری تیپەکەم لە ئەستۆ گرت، گوتم ئەمە پڕۆژەیە و ئەمڕۆش بە پێشکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو ئەنجامەکەمان بینی.
پۆچێتینۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەڕاستی هاندەرانی ئەمریکی سەرسوڕهێنەرن، هاندەرانی ئەرجەنتینیم بیردەخەنەوە لەڕووی سۆز و وروژاندنەوە.
ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە لە درێژەی قسەکانیدا ستایشی چەند یاریزانێکی بە تایبەتی کرد و وتی: “ئەلێکس” کارێکی خەیاڵی دەکات، پێشکەوتنەکانی سەرنجڕاکێش بوون، هەمیشە دەیەوێت فێربێت و گوێی لێدەگرێت، ئەو یەکێکە لەو یاریزانانەی کە نەک تەنها چێژ لە مەشقکردن لەگەڵیدا وەردەگریت، بەڵکو چێژ لە دەوروبەریشی دەبینیت.
هەروەها پۆچیتینۆ ستایشی “بالۆگان” و “ڕیکاردۆ پیپی” کرد و وتی: “بالۆگان” و “پیپی” دوو هێرشبەری گەورەن لە تۆپی پێی جیهانیدا، کێشەی ڕیکاردۆ پێکان بوو کە نەیتوانی زیاتر پێشبکەوێت و کاتێکی زیاتر لەگەڵ ئێمە بەسەر ببات، بەڵام متمانەم پێی هەیە، خەریکە باشتر دەبێت ، دەتوانێت بە تەنیا یان لەگەڵ هێرشبەرێکی دیکە یاری بکات و توانایەکی گەورەی هەیە بۆ دروستکردنی هەل، ئەمڕۆ کاری گەورەی بۆ تیپەکە کردووە.
No Comment! Be the first one.