چاویار نیوز – ڕەنگە بەغدا مووچە لە کاتی خۆیدا بنێرێت، بەڵام 120 ملیار دینار لە تەمویلەکە دەبڕێت کە وەک داهاتی نانەوتی دیاریکراوە، ئەمەش وادەکات پڕکردنەوەی لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کاتی بوێت و پرۆسەی دابەشکردنی مووچە وەک مانگەکانی پێشوو خێرا نەبێت و لە جیاتی سێ ڕۆژ، ڕەنگە هەفتەیەک یان زیاتر بخایەنێت.
نەناردنی داهاتی نانەوتی گرفت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دروست دەکات
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، تاوەکو ئەم ساتە یەک دینار داهاتی نانەوتی کۆنەکراوەتەوە و بە ڕوونی بەغدامان ئاگادار کردووەتەوە کە توانای ناردنی 120 ملیار دینارمان وەک داهاتی نانەوتی نییە و تەنیا دەتوانین نیوەی ئەو بڕە پارەیە دابین بکەین، بەڵام تائێستا وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی ئەم پێشنیازەی نەداوەتەوە و هیچ جۆرە گفتوگۆ و دانوستانێکی فەرمیش لەسەر ئەم بنبەستە داراییە دەستی پێنەکردووە.
No Comment! Be the first one.