چاویارنیوز _کەناڵی حەدەس پشتبەست بەسەرچاوەی ناوخۆیی عێراق، ئەوەی ئاشکراکردووە، بەشێک لە لەلایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پشتیوانیکردنی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە، پاشگەزبوونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵەکە، ئەو لایەنانە چیتر لە دۆسێی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چەککردنی گرووپەکان پشتیوانی عەلی زەیدی ناکەن، چونکە دەترسن دۆسێکانی گەندەڵی خۆیان و نزیکەکانیان بگرێتەوە.
کەناڵەکە ئاماژە بەوە دەکات، عەلی زەیدی سوورە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چەککردنی گرووپه چەکدارەکان، کۆبوونەوەکەی ئیدارەی دەوڵەتیش بۆ جەختکردنەوەیە لە کارنامە و هەنگاوەکانی حکومەت.
لەلایەنە سیاسییەکانی عێراق چیتر نایانەوێت پشتیوانیی سەرۆک وەزیرانی عێراق
دەترسن گەندەڵییەکانیان ئاشکرا بکات، بەشێک لە لەلایەنە سیاسییەکانی عێراق چیتر نایانەوێت پشتیوانیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکەن لە دۆسێی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا
No Comment! Be the first one.