چاویارنیوز – له دروستكردنى گرفت بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌یه‌وێت سۆزى خه‌ڵك به‌لاى خۆیدا رابكێشێت و چه‌واشه‌كاریی له‌و پرسه بكات.
زانا كه‌ریم، چاودێرى سیاسیی راگه‌یاند “پارتى به‌و ههڵچونانهى له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌یه‌وێت سۆزى خه‌ڵك رابكێشێت و به خه‌ڵكى كوردستان بڵێت به‌رگریتان لێ ده‌كه‌ین”.
باسى له‌وه‌شكرد “گرفتى مووچه په‌یوه‌ندیی به‌و رێككه‌وتنانه هه‌یه كه كران و به‌هۆیه‌وه به‌غدا بڕیارى له‌و باره‌وه دا، ئه‌وه رێگا راسته‌كه نییه كه پارتى ده‌یكات، به‌ڵكو رێككه‌وتن و پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنه‌كانى به‌غدا چاره‌سه‌رو رێگا راسته‌كه‌یه”.
وتیشى “پارتى ده‌یه‌وێت ئه‌و بابه‌ته وه‌ك چه‌واشه‌كاریی به‌كاربهێنێت و سۆزى خه‌ڵك رابكێشێت به‌تایبه‌تى ئێستا كه سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراقه.”
No Comment! Be the first one.