چاویارنیوز – لە کاتێکدا کوڕ و کچی بێ ئەزموونی خەڵکی هەژار و بێ دەرەتان بە دروشمی بریقەدار، فریودەدەن و چەکداریان دەکەن و دەیاندەن بە کوشتا و دەیانکەنە بکوژ، سەرکردەی لایەنە کوردییەکانی دژبەری ئێران، منداڵان و خێزانی خۆیان ژیانی شاهانە دەژین.
سەرکردەی لایەنە کوردییەکانی دژبەری ئێران تا ئێستای لەگەڵ بێت هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر داهات و سەرچاوەی ئەو ژیانە شاهانە لە شارەکانی ئەورووپا و ئەمریکا دروستی کردوون ڕوون نەکردۆتەوە و ئەمەیان کردۆتە بابەتێکی بڤە، ئەمەش لە کاتێک دایە پرسیارکردن لە داهاتی بەرپرسان شتێکی ئاساییه و نەک ئاسایی بەڵکوو ئەرکە.
لەم نێوەدا تارای کچی خالید عەزیزی وتەبێژی حدکا لە یەکێک لە باشترین زانکۆکانی ئەمریکا دەخوێنێت و زانکۆکانی ئەمریکا زۆر گرانن و ژیان لە ئەمریکاش زۆر گرانە. ئەمەش لە کاتێک دایە چەکداری فریوخواردوو و هەژار و بێ دەسەڵاتی ئەو لایەنە لە ئاوارەیی لە ناو کەمپەکان لە خاکی هەرێمی کوردستان ژیانێکی مەرگەسات دەژین و کار لەسەر دەروون و زەینیان دەکرێت، بکوژن و بکوژرێن.
ئەم پرسیارە دەبێ ڕووبەڕێ سەرکردەکانی حدکا بکرێت کە بۆ خەڵک و ئەندامان و لایەنگرانی ڕوون بکاتەوە که خالید عەزیزی پارەی زەبەلاحی خوێندنی کچی لە کوێ دابین دەکات؟ عەزیزی کەسی دووهەمی حدکایە و ئەمە پرسیارێکی گرینگە و دەبێ حەتمەن ئەو لایەنە وەڵامی هەبێت.
لەم بارودۆخەدا که ئەندامانی چەکدار و پلەخواری حدکا و دیکەی لایەنەکان کێشەی نانیان هەیە دەبێ سەرچاوەی سامانی زۆر و ژیانی شاهانە سەرکردەکانی ئەم گرووپانە ڕوون بکرێتەوە. ئەمە پرسیاری بەشێکی زۆر لە ئەندامانە.
سەرکردەی لایەنە کوردیەکانی دژبەری ئێران؛ کوڕی خەڵک بە کوشت دەدەن و مناڵی خۆیان لە ئەمریکا و ئەورووپا شاهانە دەژین
سەرکردەی لایەنە کوردییەکانی دژبەری ئێران تا ئێستای لەگەڵ بێت هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر داهات و سەرچاوەی ئەو ژیانە شاهانە لە شارەکانی ئەورووپا و ئەمریکا دروستی کردوون ڕوون نەکردۆتەوە و ئەمەیان کردۆتە بابەتێکی بڤە، ئەمەش لە کاتێک دایە پرسیارکردن لە داهاتی بەرپرسان شتێکی ئاساییه و نەک ئاسایی بەڵکوو ئەرکە.
No Comment! Be the first one.