چاویارنیوز _ مەحمود سەنگاوی سەرکردەی دیار و ناسراوی یەکێتی دەڵێت: خیانەتی 31ی ئاب پەڵەیەکی رەشە بەناوچاوانی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستانەوە.
باس لەوە دەکات، پارتی تەنها خیانەتی 31ی ئابیان نەکردووە لە مێژوودا، بەڵکو چەندان تێکۆشەر و سەرکردەی حزبە کوردستانییەکانیان بردووە و رادەستی دوژمنانیان کردۆتەوە.
ئاماژە بەوە دەکات، لەخیانەتەکانیتری پارتی ئەوەیە کە سوپای تورک و بەعسیان هێنایەسەر ئەم وڵاتە و درۆنەکانی تورکیا هاووڵاتی کوردستان دەکوژن.
وتیشی، پارتی هەرگیز نەیدەتوانی هەولێرمان لێبسێنێتەوە، بەڵام دواجار هانای بردەبەر سوپای بەعس و هەزاران تانک و تۆپ و چەکی قورسی بەعسی هێنایەسەرمان.
خیانەتی 31ی ئاب پەڵەیەکی رەشە بەناوچاوانی پارتییەوە
سەرکردەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، پارتی سوپای بەعس و تورکیای هێناوەتەسەر خاکی هەرێم و رۆژانە هاووڵاتی کورد دەکوژن
No Comment! Be the first one.