چاویارنیوز _ ماڵپەڕی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە تەرمی ئایەتوڵڵا خامنەیی بهێنرێتە نەجەف و کەربەلا و رۆژی پێنجشەممە لە مەشهەدی ئێران بەخاکبسپێردرێت.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە ئەمڕۆ سێشەممە، رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە رابەری ئێران ئایەتوڵڵا خامنەیی و ژمارەیەك لە ئەندامانی خێزانەکەی بەردەوام دەبێت و سبەینێ دەگاتە عێراق و نەجەف.
بەپێی زانیاری میدیاکان، بۆ سەرخستنی رێوڕەسمەکە لە نەجەف و کەربەلا، ئێران و عیراق لەسەرئاستی باڵای حکومی و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان هاوئاهەنگییان کردووە و وەزارەتی گواستنەوەی عیراقیش 400 پاسی گواستنەوەی سەرنشینی ئامادەکردووە بۆ هاتوچۆپێکردنی بەشدارانی ماڵئاوایی لە رابەری پێشووی ئێران.
هەروەها وەزارەتەکە شەش شەمەندۆفێری تایبەت کردووە بە گواستنەوەی بەشدارانی رێوڕەسمەکە، سێ شەمەندۆفێر لەنێوان بەغدا و کەربەلا کاردەکەن، سێ شەمەندۆفێرەکەی دیکەش لەنێوان بەسڕە و کەربەلادا هاتوچۆ دەکەن، ئەگەر پێویستیش بکات ژمارەیان زیاد دەکەن.
رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ لە ئێران و سبەینێ لە عێراق بەردەوام دەبێت
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، رۆژی تەرمی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی دەگاتە نەجەف و بە رێوڕەسمێکی گەورە پێشوازی لێدەکرێت
No Comment! Be the first one.