ماوەیەکە، هەندێک کەسایەتی لە ئاستی باڵای سیاسی و یاسایی باسی ئەوە دەکەن (پەرلەمانی کوردستان بە بارمتە گیراوە یان دەڵێن؛- ئەگەر راست دەکەن و دڵسوزن فەرموو وەرن پەرلەمان کارا بکەنەوە، دوای قسە لەسەر حکومەت دەکەین.. هتد) زۆر قسەی تر لەو چوارچێوەیە لە دەمی کەسانێک دێنە دەرەوە کە جێگای سەرسوڕمانە، ئەم جۆرە کەسایەتیانە چۆن دەتوانن لەبەردەمی هەموو خەڵک و لە میدیا وەک ناشارەزایەکی یاسایی و سیاسی و دەستوری قسە بکەن! چونکە ئەو جۆرە ئاخاوتنە دەریدەخات ئەو کەسایەتیانە بێ ئاگان لە شێوازی کاراکردنی پەرلەمان لە (هەرێم و عیراق و جیهان) یان خەڵکی هەرێمی کوردستانیان پێ بێ ئاگایە، وادەزانن هاوڵاتی نازانێت پەرلەمان چۆن کارا دەکرێتەوە.
ئەوەی ئەلف و بێ لە سیاسەت و یاسا بزانێت لای روونە ستانداردێکی یاسایی و دەستوری هەیە، لە هەموو دونیا بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ئەویش بە شیوەیەکی گشتی دوو جۆرە؛-
یەکەم:- ئەگەر هێزی براوە توانی سەدا پەنجا زیاتری کورسیەکانی پەرلەمان (یان ئەو رێژەی لە پەیروەی ناوخۆی پەرلەمان ئاماژەی پێ دراوە) بۆ خۆی مسۆگەر بکات، دەتوانیت بێ گەرانەوە بۆ لایەنە براوەکان پەرلەمان کارا بکاتەوە، هەموو ئەوانی تر بکاتە ئۆپوزسیون یان بەشداریان پێ بکات بە مەرج و تایبەتمەندی خۆی.
دووەم:- کاتێک ئەو لایەنەی زۆرترین کورسی پەرلەمانی بە دەست دەهێنێت، بەڵام ناتوانێت ئەو رێژەیە دەستەبەر بکات کە بۆ کارا کردنەوەی پەرلەمان پێویستە، پێویست دەکات پەنا ببات بۆ ئەو لایەنانەی تر بەرێت کە براوەی دوای ئەون، تا بتوانێت پەرلەمان کارا بکات و سەرۆکایەتیەکانی هەرێم و پەرلەمان و حکومەت هەلبژێردرین و شەرعیەت بۆ ئەم دەزگایانە بگەڕێتەوە.
بە دڵنیایەوە ئەو لایەنانەش کۆمەلێک مەرج و خاڵ و داواکاریان دەبێت کە دەکرێت لە زۆر کات گونجاو نەبێت لەگەل بەرنامە و کاری هێزی یەکەمی براوە، بەلام قبوڵ کراویشە، بەجۆرێک تا ئەو ڕادەیەی لە هەندیک وڵاتی وا هەبووە دوای هەلبژاردن ئەو لایەنەی داوای لێکراوە بەشدار بێت لە کارا کردنەوەی پەرلەمان و دروست کردنی حکومەت، بۆ ئەوەی ریژەی یاسایی دانشتنی پەرلەمان تەواو بیت داوای بەرکەوتەی سەرۆکی حکومەتی کردوە بۆ حیزبەکەی و پێشی دراوە بۆ نمونە؛- لە تورکیای دراوسێمان رویداوە (ساڵی ١٩٩٦ حیزبەکەی مسعود یەلماز بە ١٣٢کورسی بەرامبەر حزبەکەی اربەکان کە ١٥٨ کورسی هەبوو بووە بە سەرۆکی حکومەت)
*بۆیە زۆر ئاسایە هێزی دووەم و سیێیەم …هتد هەندێک مەرجیان هەبێت کە هێزی یەکەم ئاسان پێ ی هەزم نەکریت بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و هیچ دژە یاسا و دژە نشتیمانش نیە، بەڵکو هێزی یەکەم لە دانوستان دەبێت بیری زۆر لای دەسکەوتە حیزبی و کەسیەکان نەبیت و هێلی سوری نەبیت و بە گیانی هاوبەش و بەشداری راستەقینە هاوپەیمانی پێک بهێنێت و پابەند بیت بە بەرنامەی کار و دابەش کردنی پۆستەکان لەگەڵ هاوپەیمانەکەی، نەک تەنها بیەوێت بە لایەنەکان پەرلەمان کارا بکاتەوە و لەو کارا کردنەوەیەش ماوە دەستوریەکان دەست پێ بکات و حکومەت دروست بکات، دواتر خۆی چی پێ خۆشە ئاوا بکات لە سەرۆکایەتیەکان.
*ئەگەر نا واباشترە بەجێ ی بهێلێت بۆ هیزی دوەم و سێیەم و ئەوانی تر یان هەلبژاردن دوبارە بکرێتەوە، هەرچەندە بۆ دۆخی ئێستای هەرێم و عیراق ئەنجام دانەوەی دوبارە هەڵبژاردن بە هۆکاری یاسایی نزیکە لە ئەستەم.
هەروەها کۆمەلێک هۆکاری تر کە کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر ئەم چەق بەستوییە جێهێشتووە ئەوانیش: هێزی جوگرافیا و جوگرافیای هێز، لە هەرێم کە ئەو واقعە تاڵە چەندەها ساڵە دروستی کردوە، ئەوەش وای کردوە کۆمەلێک یاسای پڕ لەکەموکوڕی لە ساڵانی رابردوو دەربچێت کە دوو هێزە دەسەڵاتدارەکە لە پەرلەمان بە پێ ی بەرژەوەندیەکانیان دایانرشتوە و ئێستا بۆتە لەمپەر لەبەردەم پرۆسەی کارا کردنەوەی دامەزراوەکان بۆ حکومرانیەکی گونجاو لە هەرێم… ئەمەش وای کردوە ماوە دەستوریەکان دەست پێ نەکات و پەرلەمان پەکی بکەوێت.
ئەگەر نیەتێکی راستەقینە هەیە بۆ دەرچون لەم قەیرانە و دەمانەوێت لە چوارچێوەی دروشم دەربچین، باشترین رێگای چارەسەر (سازان و هاوسەنگی و بەشداری راستەقینە) لە هەرێم وەک ئەوەی لە بەغداد داوا دەکرا لەبەرچاو بگیرێت، نەک غروری سیاسی و عینادی لەگەل واقعێک کە هەیە.
ڕامان مەجید؛
کاتێک هاوپەیمانی و هاوبەشی، تەنها تا کاراکردنەوی پەرلەمان بڕ دەکات.!!
کاتێک ئەو لایەنەی زۆرترین کورسی پەرلەمانی بە دەست دەهێنێت، بەڵام ناتوانێت ئەو رێژەیە دەستەبەر بکات کە بۆ کارا کردنەوەی پەرلەمان پێویستە، پێویست دەکات پەنا ببات بۆ ئەو لایەنانەی تر بەرێت کە براوەی دوای ئەون، تا بتوانێت پەرلەمان کارا بکات و سەرۆکایەتیەکانی هەرێم و پەرلەمان و حکومەت هەلبژێردرین و شەرعیەت بۆ ئەم دەزگایانە بگەڕێتەوە.
No Comment! Be the first one.