چاویارنیوز – مەسرور بارزانی پۆستەکەت لەسەر من بۆ سڕیەوە؟ ساختەت کردبو؟ کێشەکە ئەوەیە ئەم کابرایە ناوەکەی مەسرورە، واتە دڵخۆش، بەڵام هەمیشە دڵناخۆش و پرە لە گرێی دەرونی و خۆخواردنەوە و بیرکردنەوەی هەرزەییانە، لە بەرامبەر نێچیرڤان بارزانی دۆڕاوە و کەس حساب بۆ ئەو ناکات، نێچیرڤان بارزانی خەڵاتی ئیتاڵیا وەردەگرێت، بۆ لاچون لەسەر مەراسیمی ڕێزلێنانی ئەو، پەلاماری من ئەدات. لە بەرامبەر کاک بافڵ دۆڕاوە، لە بەرامبەر بەغداد دۆڕاوە، لە بەرامبەر من دۆڕاوە و بە (١١) پارێزەرەوە رامکێشایە دادگا لە ئەمەریکا.
جا ئەم پیاوە گرنگن و مرومۆچە کە ئەدۆرێت دەست ئەبات بۆ هەرچی ساختەکاری و خۆ گەورەکردن و بڵاوکردنەوەی دۆکیۆمێنتی ساختەو بێناوەرۆک.
مەسرور بارزانی ، تۆ ئەزانی کاک بافڵ هەژماری رەشماری ناردەوە لۆمارێ و ئەوە ئێستا تۆو هەموکەسوکارت لە بەغدادی دراوسێ موچە وەردەگرن، ئیتر شتێک بەناوی هەژمار نەماوە و ئەوەی هەیە هەموومان تەوتینی موچەمان بۆکراوە لەسەر وەزارەتی دارایی عێراق و تۆش ئێستا رۆڵی “مودیر” عام ئەبینی و هەنێک لە موچە و داهات بۆخۆت حەپەلوش ئەکەیت، ئەگینا بون و نەبونی تۆ وەک یەکە.
دڵت تەقیوە یەکێتی بەو هەموو گۆڵەی لێکردویت، دڵ تەقیوە بەو هاوپەیمانیەمان.
شتێک بەناوی هەژماری رەشمار نەماوە جگە لە پارچە کاغەزێک کە مەسرور بارزانی وەک مناڵ ورکی گرتووە کە ناوەکەی بمێنێ، ئەگینا هەموو موچەخۆرێک کە لە بانق موچە وەر ئەگرێت بەسراوەتەوە بە سیستمی موچەی بەغداد واتە تەوتین.
ئەوە فەنتەڵۆسە ئەم کابینەیە یان حکومەت؟ باشە ئەمە بەڵگەی چەکی ئەتۆمییان لابێت خۆ لە پەیجەکانی پارتی بڵاویئەکەنەوە.
کاکی مودیر عام، من بەڵگەنامەی شەخسی نزیکترین کەستم لایە. بڵاویبکەینەوە؟ جیاوازی نێوان من و تۆ ئەوەیە کە من ململانێی سیاسی بە ئەخلاقەوە دەکەم.
تۆ بۆ دەوڵەتداری نابیت. حالی خۆت باش بکە وە کەمێک ناوبانگی خۆت لەگەڵ وڵاتان و جیهان باش بکە. حەق بەسەر موچەی خەلکەوە نەبێت.
تێبینی: ئێستا ئەوەنە بەسە، بەس ئەتوانم بتانهارم و خەوتان لێبزرێنم، بەڵام نامەوێ خەلک بە پۆخڵەواتی تۆوە سەرقاڵ بکەم، من رۆژانە سەرقاڵی بەدەمەوەچونی کێشەکانی خەلکم، ئەو کێشانەی بەهۆی حکومرانە کارتۆنیەکەی تۆ توشیان بووە.
شنیار ئەنوەر؛
کاتێک هەرزەیەکی سیاسی ئەبێتە حوکمران
شتێک بەناوی هەژماری رەشمار نەماوە جگە لە پارچە کاغەزێک کە مەسرور بارزانی وەک مناڵ ورکی گرتووە کە ناوەکەی بمێنێ، ئەگینا هەموو موچەخۆرێک کە لە بانق موچە وەر ئەگرێت بەسراوەتەوە بە سیستمی موچەی بەغداد واتە تەوتین.
No Comment! Be the first one.