چاویارنیوز – هەواڵی کشانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ دوای ئەمریکا، کە لە لایەن گۆڤاری بە ناوبانگی “شپیگل”ەوە ئاشکرا کراوە، زەمین لەرزەیەکی سیاسی و سەربازیی ڕاستەقینەیە بۆ خێڵ و بنەماڵەی حکومڕانی هەرێم.
ئەم بڕیارە دراماتیکییەی بەرلین و واشنتۆن شەقازلەیەکی بەهێزی نێودەوڵەتییە لە دەموچاوی ئەو حوکمڕانییە خێڵەکی و بنەماڵەییەی هەرێم کە وڵاتانی ناچار کرد لە ترسی گەندەڵی و ئازادی ڕادەربڕین هەرێم جێبهێڵن.
ئەم پشتتێکردنە مێژووییە، دەیسەلمێنێت کە لای هاوپەیمانان مەترسیی حوکمڕانیی تاقمە گەندەڵەکان و مافیا داراییەکان زۆر گەورەترە لە مەترسیی تـیرۆر، چونکە بێ ئومێد بوونی تەواوی ئەوروپا و ئەمریکا لەو بەڵێنە درۆینانە سەرچاوە دەگرێت کە ساڵانێکە بەرپرسانی پارتی لەژێر ناوی “چاکسازی و یەکخستنی پێشمەرگە” دەیفرۆشنەوە؛ کاتێک بینرا هێزی چەکدار تەنها وەک کارتێکی حیزبی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی خێڵ بەکار دێت، هاوپەیمانان بڕیاری کشانەوەیان دا.
واشنتۆن و بەرلین ساڵانێکی زۆر ملیۆنان دۆلار هاوکاریی دارایی و سەربازییان ڕشتە ناو هەرێمەوە بەو مەرجەی هێزێکی نیشتمانیی ڕاستەقینە دروست ببێت،بەڵام خێڵ لە بری چاکسازی، پارەکەی بۆ قاچاخ چێتی و کۆمپانیا سێبەرەکانی خۆی بەکارهێنا، تا وای لە هاوپەیمانان کرد چیتر نەبنە شەریک لەم مۆدێلە پڕ لە ڕسواییە،جێهێشتنی هەرێم لە لایەن دۆستە دێرینەکانیەوە،لێدانی زەنگی گۆشەگیرییەکی کوشندەیە بۆ هەولێر.
No Comment! Be the first one.