چاویارنیوز _ پێگەی “ئەمارگی” هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە و رایگەیاندووە، بەهۆی پاشەکشەکردنییەوە لە هاوکێشەی ناوچەیی و عێراقیدا، پارتی لەهەوڵدایە لەڕێی دروستکردنی ناوەندێکی سەرکردایەتیی حزبەکەوە لە بەغدا بۆ هۆشیار زێباری، پێگەی جارانی بۆ بگەڕێتەوە، چونکە سەردەمی هاتنی لایەنە عێراقیەکان بەرەو هەولێر کۆتاییهاتووە و ئێستا بەغدا بە خێرایی بەرەو ناوەندیەتێکی ڕەها هەنگاو دەنێت. پڕۆژەکەی تۆم باراکیش لەخزمەت ئەو هەنگاوەیە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە سایەی حکومەتەکەی “عەلی زەیدی”دا، ڕێککەوتنە سیاسییەکان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی ئەو سەنگ و بایەخەی جارانیان نەماوە، چونکە حکومەتی نوێی زەیدی، کەمتر پابەندی مامەڵە حزبییەکانە، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی خۆیان لەژێرفشارن، دەشڵێت ئێستا پارتی دەیەوێت بە ناردنی هۆشیار زێباری هاوکێشەکانی خۆی لە بەغدا ڕاست بکاتەوە، بەڵام مۆدێلی نوێی حکومڕانی بەغدا لەسەردەمی زەیدی، ڕێگا بەم جۆرە ڕێکەوتنە حزبیانە نادات.
پارتی لەبەردەم واقیعێکی تاڵدا
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاودەکرێنەوە، پارتی لە بەردەم واقیعێکی تاڵدایە، دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتیش کێشەی نوێی حزبەکە لە بەغدا ئاشکرا دەکات
No Comment! Be the first one.