چاویارنیوز _ دۆخی ئەمنیی و سیاسیی و ئابووریی و دارایی هەرێمی کوردستان بەهۆی سیاسەتە سەقەت و بێئەزموونەکانی پارتییەوە، گەیشتۆتە کەناری هەڵدێران و تووشی هەڕەشەی گەورە و هێرشی چڕ بووەتەوە و هەموو ئەو هێرشانەی دەکرێنەسەر هەرێمی کوردستان، وەک پەیامێکە بۆ پارتی کە جووڵەی هەڵەنەکات.
بەپێی ئەو خوێندنەوانەی بۆ دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەشێک لە هێرشە درۆنییەکان بۆسەر هەولێر و سەری رەش، بەهۆی لێدوانە دژ و نادیپلۆماسییەکانی بەرپرسانی پارتییەوە بووە دژی وڵاتانی ناوچەکە و سیاسەتێکی هاوسەنگ و رێکوپێکی نەگرتووەتەبەر.
بەپێی ئەو لێکدانەوانەی بۆ شوێنی بۆردومانەکانی هەولێر دەکرێت، هەموویان پەیامدارن و داوا لە پارتی دەکرێت بە سیاسەتی هەڵەی خۆیدا بچێتەوە و چیتر کوردستان لەمە زیاتر تووشی کارەسات و ماڵوێرانی نەکاتەوە.
سیاسەتی هەڵەی پارتی مەترسی بۆ سەر هەرێم دروستکردووە
بەهۆی سیاسەتە هەڵە و جووڵە نەزانانە و بێدەربەستەکانی پارتییەوە، خەریکە کوردستان تووشی کێشەی گەورە دەبێتەوە
No Comment! Be the first one.