چاویارنیوز _ لەسەر داوای نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی وەزیرانی حکومەتی هەرێم، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە نوسراوێک بە ژمارە (1028 لە 7/9/2025) کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شارەوانییەکان و سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی کردووە بریاریانداوە رووبەری زەوی تەرخانکراو بۆ دادوەران بکرێتە (400 مەتر) لەکاتێکدا بۆ فەرمانبەرانی دیکە (200 مەتر)، ئەم بریارەش جیاوازی دروستکردنە لەنێوان فەرمانبەرێکی ئاسایی و دادوەران و کارەکە نایاسایە لەبەر ئەوەی بە گوێرەی ماددەی (14) لە دەستووری عێراق، هەموو عێراقییەکان لەبەردەم یاسا یەکسانن بەبێ جیاوازی.
نووسینگەی مەسرور بارزانی گشتاندنی بۆ نووسراوێکی نایاسایی کردووە
بەپێی نووسراوێک کە ئاراستەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کراوە، بە بریاری مەسرور بارزانی زەوی تەرخانکراو بۆ دادوەران کراوە بە 400 مەتر، ئەوەش جیاکارییە لەنێوان فەرمانبەراندا
No Comment! Be the first one.