چاویارنیوز _ دابان محەمەد ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: لەسەرەتای ئەم کابینەیەوە دووجار هەیبەتی سەرۆکی حکومەت شکێنراوە، یەکەمیان کاتێک بڕیاری چاکسازی درا بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی لای سەرمایەدارەکان، یەکێک لەو سەرمایەدارانە سیروان بارزانی بوو، ئامادەنەبوو قەرزەکانی بداتەوە، دووەمیشیان لە بابەتی بەنزیندا، ئەوەی کە پێویستە نرخی بەنزین دابەزێتێت کۆمپانیاکانی خۆیانە کە لاناز و کارە، بە قسەی حکومەت ناکات، بەڵام حکومەت یەخەی هاووڵاتیان دەگرێت بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین.
وتیشی، ئێستا لە هەرێمی کوردستان سەدان عەدنان جومەیلی هەیە، بەڵام پێویستە لەناو کورددا کەسێکی وەک عەدنان جومەیلی هەبێت ئەم گەندەڵانە بداتە دادگا.
باس لەوە دەکات، گەندەڵەکانی هەرێمی ئەو پارە دزراوەی دەیبەن لەبازاڕدا بەگەڕی ناخەنەوە کە بازاڕ بجوڵێت، بەڵکو پارەکەش دەدزن و دەیبەنە دەرەوەی هەرێم.
ئاماژە بەوە دەکات، پارتی زۆر شتی قۆرغکردووە وەک پاڵاوگە ناوخۆییەکان بۆئەوەی هەموو شت لەدەستی خۆیاندا کۆببێتەوە.
دووجار هەیبەتی سەرۆکی حکومەت شکێنراوە
ئەندامێکی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات، بۆ چەندینجار لەم کابینەی نۆیەمەدا بینیومە، هەیبەتی سەرۆکی حکومەت شکێنراوە
No Comment! Be the first one.