چاویارنیوز _ ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فتەی بڵاوکردەوە، له رۆژی 18ی تهمووز تاوه‌كو 24ی تەمووزی 2026، داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین نۆ ملیار و 750 ملیۆن و 827 هه‌زار و 522 دینار بووه.
ئاماژە بەوەکراوە، حه‌وت ملیار و 257 ملیۆن و 972 هه‌زار و 221 دیناری واتا 74%ی داهاته‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه، بڕی دوو ملیار و 492 ملیۆن و 855 هه‌زار و 304 دیناریشی به‌شێوه‌ی چه‌كه كه ده‌كاته رێژه‌ی 26%ی كۆی گشتی داهاتی هه‌فته‌كه.
هەر بەپێی ماڵپەڕەکە، داهاتی هه‌فته‌ی پێشووتری سلێمانی واته بڕی 10 ملیار و 581 ملیۆن و 503 هه‌زار و 522 دینار بوو، بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو داهاتی ئەم هەفتەیە به‌ڕێژه‌ی 7.85% دابه‌زیوه.
No Comment! Be the first one.