چاویارنیوز _ قادەر نادر نووسەر و رۆژنامەنووس باس لەوە دەکات، دوو ساڵ لەمەوبەر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بەبێ ئەوەی غاز و ئارد بۆ نانەواخانەکان بەنرخی هەرزان دابین بکا، وتی «دەبێت ٨ نان بە هەزار دیناربێ»، بەڵام نەکرا و نانەواخانەکانی هەولێر هەیبەتیان شکاند و بڕیارەکەیان جێ بەجێ نەکرد.
وتیشی، ئێستا بەهەمانشێوە، مەسرور بارزانی داوا دەکات، بەنزین لیتری بکاتە ٨٥٠ دینار ، لەکاتێکدا رۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت، بە سفر دۆلار لەبەغدا وەردەگرێ، بۆئەوەی بە٤٥٠ بیداتە خەڵک، بەڵام لەمەشدا شکستێکی گەورەی تۆمارکردووە، چونکە هیچ بەنزینخانەیەک نەچووە پشت ئەو بریارەی کە رۆژانە چەندین دەفتەر دۆلار زیان بکات و حکومەتە کاربەرێکەرەکەش بێ ئەوەی بەنزین لە کار گرووپ و لاناز بۆیان دابین بکات و دەڵێت، دەبێت بەنزین بکەن بە ٨٥٠ دینار .
ئاماژە بەوە دەکات، شایەنی باسە من پرسیارم کردووە لە بەنزینخانەکان، دەڵێن لە هەولێر رۆژانە ٤ بۆ ٥ تەنکەر دەدەنە چەند بەنزینخانەیەک و بە ٨٥٠ دینار دەیفرۆشنەوە، ئەوانی تر هەمووی نووسیویانە نیمانە!
بۆیە جەنابی سەرۆکی کاربەڕیکەر کەمێک بیربکەوە ئەوجا بڕیار دەربکا
چۆن نانەواخانەکانی هەولێر قسەی سەرۆکی حکومەتیان شکاند
نووسەرێکی کورد رایدەگەیەنێت، سەرۆکی حکومەت هەر بڕیارێک دەدات، هاووڵاتیانی هەولێر بە قسەی ناکەن و پێوەی پابەند نابن.
No Comment! Be the first one.