چاویارنیوز _ ئەحمەد میرە مامۆستای زانکۆ و نووسەر دەڵێت: پارتی؛ ئەو هێزەیە کە بە وشەیەک دەشڵەژێت، چونکە بیناکەی لەسەر درۆ دروستکراوە.
ئاماژە بەوە دەکات، نەمبینیوە حزبێک خاوەنی ملیۆنێک دەنگ بێت، بەڵام نەیەوێت کەس قسەی لەسەر بکات و پێیوابێت ئەوەی لەسەری دەوترێت، تۆمەت و پەلاماردانە.
باس لەوە دەکات، ئەو رووداوانەی لە عێراق بەرامبەر هەرێم روویدا، ئەوە بەرهەمی ریفراندۆمە، کە ئەجێندایەکی تورکی، قەتەری، سعودی بووە، بۆئەوەی باشووری کوردستان بەم دەردەی ئێستا بچێت.
جەخت لەوە دەکاتەوە، هیچ شتێک لە 2017ەوە دژی کورد رووینەداوە ئەگەر لەناو ئەو پیلانە نەگریسەی ریفراندۆمدا نەبووبێت.
دەشڵێت، کاتێک ئێمە قسە لەسەر سیاسەتی خراپی پارتی دەکەین، هەرچی پەیجی فەیکی پارتی هەیە، بەدحاڵانە پەلامارمان دەدەن.
پارتی ئەو هێزەیە بە وشەیەک دەشڵەژێت
مامۆستایەکی زانکۆ باس لەوە دەکات، پارتی خۆی بە حزبی زۆرینە دەزانێت، بەڵام نایەوێت هیچ کەسێک قسە لەسەر خراپییەکانی بکات
No Comment! Be the first one.