چاویارنیوز _ عوسمان شێرەیی مامۆستای ئاینی لە وتارێکدا رەخنەی توند لە سەرۆکی حکومەت دەگرێت و دەنووسێت:
نۆ ساڵە ئازاری رۆحی و جەستەیی جەماوەری هەرێمی کوردستان دەدەیت، ئەگەر کەسێک نەیارت بێت دەیکوژیت، ئەگەر کوشتنی حەقیقیش بۆت نەکوژرێ، کەسێتی و کەرامەتی دەشکێنیت!
ئاماژە بەوە دەکات، سەرۆکی حکومەت، لەپێناو مانەوەی خۆت و کوڕەکانت، باکت نیە ئەگەر قومار بەسەری یەک بەیەکی هاووڵاتیانی ئەم هەرێمەوە بکەیت!، وەک چۆن باوکت قوماری ریفراندۆمی کرد و دۆڕاندی، هەرچەندە قەرار بوو سەری خۆی هەڵبگرێ، بەڵام نەیکرد!
دەڵێت: نۆ ساڵە سات لە دوای سات گرانی و قات و قڕی روو لە هەرێمی کوردستان دەکات، داهاتی زۆر، باجی زۆر، هاتنی گەشتیاران، کەچی خۆت و باوک و کوڕ و بنەماڵەکەت دەوڵەمەند و حکومەت هەژار و قەرزار، فەرمانبەر لەبەربڕاو و هەناسە سارد.
راشیگەیاندووە، بەم حاڵەی ئێستاتەوە چاوەڕێی رەحمەت و ئافەرینی گەل مەبە، بارک الله ی دەربار و ماستاوچیەکانت با لەوە زیاتر لە خشتەت نەبەن! سوپاسی رەخنەگر و نەیارەکانت بکە و بە گوێیان بکە، نەک پارە هەڵڕشتن بۆ لەشکرێک لە کۆیلە و دەربار و ماستاوچی، هەتا کارە خراپەکانت بە جوان نیشان بدەن! ، ئێستا کاتی ئەوەیە بە وەڵامی لۆژیکی و واقیعیانە بدوێیت و لە کەلـلەی شەیتان بێیتە خوارەوە، نەک بە رشتنی رق و بوغز و کینە!، وەڵامی شاسوار عەبدولواحید بەجوێن و سوکایەتی نادرێتەوە، بەڵکو بفەرموون بۆ رێککەوتن لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ کاراکردنەوەی پارلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و سوککردنی کۆڵی قورسی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و بەرجەستەکردنی ئازادییەکان و چۆڵکردنی زیندانەکان لە ئازادیخوازان و دادگاییکردن و دز و گەندەڵەکان.
No Comment! Be the first one.