چاویارنیوز _ سەرچاوەیەکی ئاگادار باس لەوە دەکات، کە لە دوێنێوە جۆرێک لە بەنزینی پاڵپشتیکراو (٨٥٠ دیناری) گەیشتووەتە بەنزینخانەکانی سەر بە کۆمپانیای «کوردنەفت»، بەڵام بە بڕیارێکی ئیدارەی کۆمپانیاکە دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا راگرتراوە و رێگە بە بەنزینخانەکان نادرێت بیفڕۆشن.
بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری راگرتنەکە پەیوەندی بە ململانێ و ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و فشارە سیاسییەکانی نێوان جەمسەرەکانی دەسەڵاتەوە هەیە. باس لەوە دەکرێت، راگرتنی بەنزینەکە وەک کارتێکی فشار بەرامبەر کابینەی حکومەت بەکاردەهێنرێت.
هاوکات راپۆرتە بەردەوامەکانی رووداویش باشترین گەواهیدەری ترە کە ئاستی ململانێکانی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی گەیشتۆتە ناو بەنزیخانەکانیش.
ناکۆکییەکانی ناوخۆی پارتی گەیشتۆتەناو بەنزینخانەکانیش
بەپێی زانیارییەکان، باڵی دەستڕۆشتووی ناو حکومەتی هەرێم، دابەشکردنی بەنزینی ٨٥٠ دیناری لە بەنزینخانەکانی «کوردنەفت»ی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی راگرتووە
No Comment! Be the first one.