چاویارنیوز _ سەعود ساعدی ئەندامى ئەمجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لەوەدەکات، لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، پرۆژەیاسایەک ئامادەدەکرێت بۆ وەرگرتنەوەى بۆری نەوتى زبێر–خەریس–یەنبووع لە سعودییە،
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، داوای لە حکومەتی فیدراڵ دەکرێت رێکاری یاسایی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ وەرگرتنەوەی خاوەندارێتیی بۆری نەوتی عێراقی (زبێر–خەریس–یەنبووع) کە بە سعودییەدا تێدەپەڕێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، هەموو تێچووی هێڵی نەوتەکە و کۆگاکان و تانکەرەکانی ئەو هێڵە، بەپارەی عێراق کڕدراون و نرخەکەیان نزیکەی ٢.٦ ملیار دۆلارە و بەپێی دەستوور بە موڵکی عێراق دادەنرێت.
No Comment! Be the first one.