چاویارنیوز – بەپێی زانیارییەکان قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ زۆر زیادی کردووە.
لەکاتێکدا حکومەت بەردەوام باس لە کەمبوونەوەی داهات دەکات، هێشتا ڕوونکردنەوەیەکی تەواوی نەداوە کە چۆن ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەو جۆرە زیادی کردووە، بەڵام داهات کەمی کردووە!
لە هەندێک داهاتدا، دیارە کە کێشەکە تەنها کەمبوونەوەی داهات بۆ خەزێنەی گشتییە، نەک کەمبوونەوەی داهاتی خۆی؛ چونکە کۆمپانیاکان هێنراونەتە ناو پرۆسەی کۆکردنەوەی داهات.
تەنها بە وردبوونەوە لە بەشێکی بچووک لە داهاتەکان، کە لە ئامارە فەرمییەکانی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2026دا حسابی بۆ ناکرێت، ئەم پرسیارە دروست دەبێت:
ئەم داهاتانە بۆ کوێ دەچن؟
تەنها لە دەروازەی خابوور – ئیبراهیم خەلیل، لەڕێگەی مەنیفیستەوە ئەگەر خەمڵاندن بکەین بەپێی نرخەکانی سەر وەسڵەکان:
1,538,570 گەشتیار × 2,500 دینار = 3,846,425,000 دینار
192,956 ئۆتۆمبێلی بچووک × 10,000 دینار = 1,929,560,000 دینار
12,568 پاسی گەشتیاری × 10,000 دینار (بەلای کەمەوە) = 125,680,000 دینار
کۆی گشتی: 5,901,665,000 دینار لە تەنها شەش مانگ و لە یەک دەروازەی سنووری.
بەپێی نووسراوی ژمارە 517 لە 8/2/2026 و نووسراوی ژمارە 480 لە 10/2/2026ی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، جێبەجێکردنی پرۆسەی مەنیفیست سپێردراوە بە کۆمپانیای جوهرة أربيل.
ئەم کەیسە پێشتر ڕادەستی دەستەی دەستپاکی کراوە و دۆسیەی بۆ کراوەتەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و وەزارەتی دارایی:
ئایا لە 5.90 ملیار دینارە، چەندەی گەیشتووەتە خەزێنەی گشتی؟
ڕێژەی دابەشکردنی داهات لەنێوان حکومەت و کۆمپانیای جوهرة أربيل چەندە؟
ئەم داهاتە بەپێی کام گرێبەست و کام بنەمای یاسایی وەردەگیرێت و دابەش دەکرێت؟
ئەمە تەنها داهاتی مەنیفیستی یەک دەروازەی سنوورییە. بێ گومان لە دەروازەکانی تری وەک حاجی عومەران، باشماخ و پەروێزخان هەمان جۆرە باج و ڕسوم لە گەشتیاران وەردەگیرێت و داهاتەکانیانیش هاوشێوەی ئەم دەروازەیە، ناڕوونە و داهاتیشیان زۆرە و کەم نین.!
تێبینی: زانیارییەکانی کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری کە زۆر زیادی کردووە، وە ژمارەکانی سەرەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و بازرگانی دەرەکی ناوچەی ڕێگەی ئاوریشم سەر بە وەزارەتی بازرگانی تورکیا، بڵاویکردوەتەوە!
كاوه عهلی- ئهندامی پهرلهمانی كوردستان (یهكگرتوو)
No Comment! Be the first one.