چاویارنیوز _ هیوا صمد نوێنەری ماموستا و فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەکات و رایدەگەیەنێت، بارودۆخی ماددی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە دۆخێکی خراپدایە و پێویستە بۆ ئەم مانگە رەچاوی ژیان و گوزەرانیان بکەن و بارگرانی لێبڕینی مووچە نەخەنە سەرشانی ئێمە.
باس لەوە دەکات، ئەگەر دۆخێکی دروستکراو نییە، با هەموومان ئەم بارگرانییە تێپەڕێنین و هەمووان لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتییەبین و دۆخی ماددی مامۆستایانی گرێبەست لەوپەری خراپیدایە و ناکرێت گوێی پێنەدرێ و ئاوڕیان لێنەدرێتەوە.
ئاماژە بەوە دەکات، دەیان بارودۆخی تراژیدی لەهەمبەر دواخستنی مووچەکانیان دروست بووە و ئەمە سەرەڕای ئەوەی مووچەکانیان بەشی پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی ژیانیان ناکات.
بۆیە بە میکانیزمێک مووچەی گرێبەستەکان پێش بخەن و هەوڵبدەن سەرەتا هەر بڕە پارەیەک کۆکرایەوە بۆ مووچەی گرێبەستەکان تەرخانبکرێت.
No Comment! Be the first one.