چاویارنیوز _کاوە شێخ عەلی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، هۆشداریی دەدات و رایدەگەیەنێت، بێدەنگی لە ئاست ئەو ژمارە ئابوورییە شۆککەرانەی پەیوەستن بە دەروازە سنوورییەکان، چیتر قبوڵکراو نییە و راستییەکان بۆ هەمیشە ناشاردرێنەوە، چونکە بەپێی ئەو ئامارە رەسمییانەی کە وەزیری بازرگانی تورکیا بڵاویکردوونەتەوە، قەبارەی بازرگانی نێوان تورکیا و عێراق لە ساڵی 2025دا 14.5 ملیار دۆلار بووە. بەڵام داتا نوێیەکان ئاماژە بە بازدانێکی گەورە دەکەن؛ تەنها لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2026دا، قەبارەی بازرگانی و ترانزێت لە دەروازەی نێودەوڵەتیی خابوور – ئیبراهیم خەلیل گەیشتووەتە (32.267) ملیار دۆلار.
ئاماژەی بەوە کردووە، ژمارەی بارهەڵگرەکان لە سەرەتای تەمموزی 2026ەوە، لە (2,000) بارهەڵگرەوە بۆ (2,500) بارهەڵگری رۆژانە بەرزبووەتەوە. ئەم ژمارانە بە روونی دەیسەلمێنن کە جوڵەی بازرگانی لە ساڵی 2026دا بەرەو ئەوە دەچێت ببێتە (چوار هێندە)ی ساڵی رابردوو.
ئاماژە بەوە دەکات، ئەم دۆخە نە لەگەڵ لۆژیکی ئابووریدا دەگونجێت و نە بە شێوەیەکی ئاسایی روون دەکرێتەوە. نابێت حکومەت تەنها تەماشاکاری گواستنەوەی داهات بێت بۆ کەرتی تایبەت یان ببێتە قوربانی پلانی لایەنانی تر. داهاتی ترانزیت و بازرگانی مافی خەڵکی هەرێمی کوردستانە و دەبێت بۆ خزمەتی ئەوان بێت، نەک بۆ بەرژەوەندیی گروپ و لایەنی تر، لە کاتێکدا ئابووریی نیشتمانی بەرەو مەرگ دەچێت.
No Comment! Be the first one.