چاویارنیوز _ كاوە شێخ عەلی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو دەڵێت: حكومەتی هەرێم رۆژانە 1381 میگاوات كارەبا دەفرۆشێتە عێراق و خەرجیەكەشی لەسەر هاووڵاتیانی هەرێم ئەژمار دەكات.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنی میدیاکانی باشووری کوردستان بڵاویانکردەوە کە تا ئێستا حکومەتی هەرێم کارەبای 1000 بەشداربووی بڕیوە بەهۆی پارە نەدانەوە.
هاووڵاتیانی پێنجوێنیش چوونەسەر شەقام و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و تەواوی تیمەکانی پرۆژەی روناکییان لەو شارە دەرکرد و پرۆزەکەیان رەتکردەوە.
حکومەتی هەرێم خەرجی ئەو کارەبایەی دەیفرۆشێت لەهاووڵاتیانی هەرێمی وەردەگرێت
حکومەتی هەرێم تائێستا کارەبا بە عیراق دەفرۆشێت و کەچی داوای خەرجییەکانی لە هاووڵاتیانی هەرێم دەکات، بەڵام هاووڵاتیانی هەرێمیش بەهۆی پێنەدانی مووچەوە ئامادەنین پارەی کارەبا بدەن
No Comment! Be the first one.